رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی سەرۆکایەتیی کاروباری ئایینیی تورکیا، رۆژی پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026 یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە. کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دەڵێ، پێشبینی دەکرێ پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت.
کاروباری ئایینیی تورکیا رایگەیاند، موسڵمانان لە باکووری کوردستان و تورکیا رۆژی پێنجشەممە دەست بە رۆژووگرتن دەکەن.
هاوکات ئەندامێکی لیژنەی بینینی مانگ لە نووسینگەی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئیران گوتی، پێشبینی دەکرێ پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی شوباتی 2026، عەلی رەزا موەحیدنەژاد، بەرپرسی لیژنەی زانستی و ئەندامی لیژنەی بینینی مانگ لە نووسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئیران رایگەیاند:" پێشبینی دەکرێ رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز بێت."
جگە لە تورکیا و کۆماری ئیسلامیی ئێران، چەند وڵاتێکی دیکەش پێنج شەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکردووە، لەوانەش مالیزیا، ئیندۆنیزیا و عومان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ