رووداو دیجیتاڵ
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا - میت، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کەسێکی دەستگیر کردووە و دەڵێت، لاسایی دەنگی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای کردووەتەوە و فێڵی لە خەڵک کردووە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، کەسێک لە رێگەی بەکارهێنانی ژیریی دەستکردەوە، لاسایی دەنگی رەجەب تەیب ئەردۆغانی کردووەتەوە و پەیوەندیی تەلەفۆنی بە بازرگانان و بەرپرسەکان کردووە و فێڵی کردووە و چەندین داواکاریی پێ جێبەجێکردوون.
دوای چەندبارەبوونەوەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی کەسە "فێڵبازەکە"، دەزگای هەواڵگریی میت بەدواداچوونی بۆ دەکات و لە کاتی پەیوەندیکردن بە یەکێک لە گەورە بازرگانەکانی تورکیا، ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام دەدەن و دەستگیری دەکەن.
هەرچەندە ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا نەکراوە بەهۆی بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکان، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسە فەرمییەکەی تورکیا، لە رێگەی 10 سیمکارتەوە کە بە لاپتۆپێکەوە گرێیداوە و لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە کارەکەی کردووە.
ئاستی لاساییکردنەوەی دەنگی ئەردۆغان بە پشت بەستن بەژیریی دەستکرد 90٪ بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ