دەرڤیشئۆغڵو بە سەرۆکی ئیی پارتی هەڵبژێردرایەوە

18-01-2026
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجتیتاڵ

لە چوارەمین کۆنگرەی ئیی پارتیدا موساڤات دەرڤیشئۆغڵو بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرایەوە.
 
کۆنگرەکەی ئیی پارتی ئەمڕۆ یەکشەممە 18-1-2026 لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. دەرڤیشئۆغڵو تاکە بەربژێری پۆستی سەرۆکی پارتەکە بوو و ئەندامانی سەرکردایەتیی ئیی پارتی دەنگیان پێدا.
 
تەواوی هەزار و 180 ئەندامی رێپێدراو کە دەتوانن دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک بدەن، دەنگیان بۆ دووبارە هەڵبژاردنی دەرڤیشئۆگڵو بە سەرۆک دا و جارێکی دیکە لە سەر کورسیی سەرۆکی ئیی پارتی دادەنیشێتەوە.
 
دوای ئەوەی مەرال ئاکشەنەر، سەرۆک و دامەزرێنەری ئیی پارتی دەستی لەکار کێشایەوە، رۆژی 27-4-2024 ئیی پارتی پێنجەمین کۆنگرەی نائاسایی بەست و موساڤات دەرڤیشئۆغڵو بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرا.
 
موساڤات دەرڤیشئۆغڵو کێیە؟
 
- 1960 لە ئەنقەرە لەدایکبووە
- بەشی کارگێڕیی کاری لە کۆلێژی زانستە کارگێڕی و ئابوورییەکانی زانکۆی غازی تەواوکردووە
- ساڵانی 90کان لە زۆر کۆمپانیادا بەڕێوەبەر بووە 
- 2000 سەرۆکی رێکخستنەکانی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) بووە لە ئیزمیر
- 2009 بووەتە بەربژێری مەهەپە بۆ سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیزمیر، بەڵام شکستی هێناوە 
- 2012 بووەتە بەربژێر بۆ سەرۆکایەتیی مەهەپە بەڵام شکستی هێناوە
- 2017 دەستی لە مەهەپە کێشایەوە و پەیوەندیی بە ئیی پارتی کرد
- 2018 بە پەرلەمانتاری ئیی پارتی هەڵبژێردرا
- بووە یاریدەدەری سەرۆکی ئیی پارتی بۆ کاروباری هەڵبژاردنی شارەوانی
- 2024 بە سەرۆکی ئیی پارتی هەڵبژێردرا
- خێزاندارە و باوکی کچێکە بە ناوی زەینەب

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

هاکان فیدان زانیاری لەبارەی هێرشەکانی سەر ئێران دەداتە پەرلەمان

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ئامادە بێت و زانیاریی ورد لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر تورکیا بداتە پەرلەمانتاران.