یاریدەدەرێكی ئەردۆغان: پشتیوانی لە هەنگاوەکانی بەهێزکردنی دەسەڵاتی ناوەندیی سووریا دەکەین

18-01-2026
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا، رێککەوتنی ئاگربەستی واژۆکراو لەنێوان شەرع و مەزڵووم بە "پێشهاتێکی هیوابەخش" ناودەبات و رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەکات.
 
جەودەت یڵماز، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، رایگەیاندووە: "رێککەوتنی ئاگربەست و یەکگرتنی تەواو کە لە سووریا راگەیێنرا، پێشهاتێکی هیوابەخشە بۆ داهاتوو، لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنەکە دەکەین. هیوادارین لە قۆناخی داهاتوودا لایەنەکان پابەندی بەڵێنەکانیان بن و پرۆسەکە بەرەو سەقامگیری ببەن، کۆتایی بەو پێکهاتانە بهێنرێت کە لە رابردوودا بەهۆی بۆشایی دەسەڵاتی ناوەندی و بە پشتیوانیی دەرەکی دروستبوون." 
 
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا نووسیویەتی، "سووریایەکی ئاوەدانکراوە بە تێگەیشتنێک کە یەکپارچەیی خاک و سەروەرییەکەی بەهێز بکات، هەموو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت، نەک هەر لە بەرژەوەندیی گەلی سووریایە کە ئازارێکی زۆری چەشتووە، بەڵکو بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی ناوچەکەش زۆر بەنرخە، بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە؛ بازرگانی، نەوت و سەرچاوەکانی دیکە بۆ گەشەپێدانی سووریا بەکاردەهێنرێن، نەک بۆ تێکدانی." 
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، یڵماز جەخت دەکاتەوە: "وەک کۆماری تورکیا، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ئەو هەنگاوانەی دەسەڵاتی ناوەندی بەهێز دەکەن، بە تێگەیشتنێک کە هەموو گرووپە ئەتنیکی، مەزهەبی و ئایینییەکانی گەلی برای سووریا لەخۆبگرێت، برایەتیی تورک، کورد و عەرەب، بەهێزترین وەڵامە بۆ ئەو لایەنانەی کە حیساباتی جیاوازیان لەسەر سووریا هەیە و لەبری سەقامگیری، ئاگری ململانێ خۆش دەکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

هاکان فیدان زانیاری لەبارەی هێرشەکانی سەر ئێران دەداتە پەرلەمان

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ئامادە بێت و زانیاریی ورد لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر تورکیا بداتە پەرلەمانتاران.