پەرلەمانتارێکی دەم پارتی: دەستنووسە کوردییەکان وەک 'عەرەبی' پۆلێن دەکرێن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی لە بازنەی بەدلیسی باکووری کوردستان کێشەکانی بەردەم پرۆسەی دەستنیشانکردن، پاراستن و گواستنەوەی دەستنووسە کوردییەکانی نێو ئەرشیڤی گشتیی تورکیا بۆ جیهانی دیجیتاڵی، خستە رۆژەڤی پەرلەمانەوە.
 
سەمرا چاغڵار گۆکئاڵپ، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی بەدلیس، رۆژی سێشەممە 17ـی شوباتی 2026 لە پێشنیازنامەیەکدا کە پێشکێشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیای کرد، داوای کرد لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی پێکبهێندرێ بۆ لێکۆڵینەوە لە هەموو رەهەندەکانی بانگەشەکانی "کەمتەرخەمی، مەبەستدار و جیاکاری" لە پرۆسەکانی پۆلێنکردن و خستنەڕووی بەرهەمە کوردییەکان.
 
'بەهۆی لێکچوونی ئەلف و بێ-وە بەرهەمە کوردییەکان بە عەرەبی هەژمار دەکرێن'
 
لە پێشنیازنامەکەدا کە پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە، جەخت لەسەر کەلەپووری مێژوویی فرەزمانیی جوگرافیای میزۆپۆتامیا و ئەنادۆڵ کراوەتەوە. 
 
گۆکئاڵپ رایگەیاندووە، کورد لە رێگەی دابونەریتی مەدرەسە و ئەدەبیاتی کلاسیکەوە توخمێکی دامەزرێنەری ئەو کەلەپوورەیە و ئاماژەی بەوەداوە، نووسینی بەشێکی زۆری دەستنووسە کوردییەکان بە ئەلفوبێی عەرەبی، بووەتە هۆی "پۆلێنکردنی هەڵە."
 
لە پێشنیازنامەکەدا هاتووە، "بەهۆی یەکسانکردنی ئەلفوبێ و زمانەوە، زۆرێک لە بەرهەمە کوردییەکان لە تۆمارە فەرمییەکاندا وەک 'عەرەبی' تۆمار دەکرێن. ئەم دۆخە هەڵەیەکی جیدییە و وایکردووە دابونەریتی نووسینی کوردی لە ئەدەبیاتی ئەکادیمی و ئەرشیڤی فەرمیدا بە کەموکورتی دەربکەوێت."
 
'گوترابوو 79 بەرهەمن، بەڵام ژمارەی راستەقینە زۆر زیاترە'
 
لە پێشنیازنامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کۆی گشتیی ئەرشیڤی دەستنووسەکان لە تورکیا نزیکەی 640 هەزارە و سەرنج خراوەتە سەر داتای دژبەیەک سەبارەت بە ژمارەی بەرهەمە کوردییەکان و تێیدا هاتووە، "ژمارەی دەستنووسە کوردییەکان لە کۆلێکشنە گشتییەکاندا بۆ ماوەیەکی درێژ بە 25 و دواتر بە 79 راگەیێندرا. بەڵام زانراوە کە لە 'کۆلێکشنى رۆژهەڵاتناسی' لە ئەرشیڤی دەستەی دەستنووسەکانی تورکیادا 195 بەرهەم هەن کە زۆرینەیان کوردین. جگە لەوەش، باسی بوونی کۆلێکشنى دیکە دەکرێت کە چاوەڕێی مۆڵەتی پۆلێنکردنن و مەزەندە دەکرێ نزیکەی 300-400 بەرهەمی کوردییان تێدابێت."
 
'دواکەوتنێکی بیرۆکراتی نییە، بەڵکو کێشەیەکی پێکهاتەییە'
 
سەمرا چاغڵار گۆکئاڵپ باسی لەوە کردووە، هەندێک لەو بەرهەمانەی پرۆسەی پۆلێنکردنیان تەواو بووە، نەخراونەتە نێو سیستمی دیجیتاڵییەوە و بەڕووی توێژەراندا داخراون و دەڵێت، "رێگریکردن لە دەرکەوتنی دەستنووسە کوردییەکان، پێچەوانەی بنەمای یەکسانی و فرەیی کولتوورییە. ئەم دۆخە تەنیا دواکەوتنێکی بیرۆکراتی نییە."
 
لێکۆڵینەوەیەکی کاریگەر پێویستە
 
گۆکئاڵپ دەڵێ، پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە مەبەستی دیاریکردنی ژمارەی راستەقینەی بەرهەمە کوردییەکان لە سەرۆکایەتیی دەستەی دەستنووسەکانی تورکیا و کتێبخانە سەر بەو دەستەیە، لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم بەدەستگەیشتنیان و لێکۆڵینەوە لە بانگەشەکانی کەمتەرخەمیی سیستماتیک، لەپێناو "پاراستنی میراتی کولتووری"دا کارێکی پێویستە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئەردۆغان: داننانی ئیسرائیل بە سۆمالیلاند سوودی بۆ ناوچەکە نابێت

رەجەب تەییب ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەسیوبیا رایگەیاند، داننانی ئیسرائیل بە سۆمالیلاند، سوودی بۆ سۆمالیلاند و نیمچەدوورگەی ئەفریقاش نابێت.