رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و کاری هاوبەش بۆ رێگری لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 18-04-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا لەگەڵ ئەحمەد ئەبولغەیت، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە، هەروەها پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کران.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و کارکردنی هاوبەش بۆ رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردەوە.
کاریگهری و لێکهوتهکانی شهڕ بهسهر وڵاتانی ناوچهکهوه، تهوهرێکی دیکهی کۆبوونهوهکه بوو.
هەر ئەمڕۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە و پرسی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بهردهوامیی ئاگربهست، بهدیهاتنی ئاشتی و پاراستنی سهقامگیری لە رۆژههڵاتی نێوهڕاست کردەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، وهزیری بهرگریی تورکیا "ستایشی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی کرد" و هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند کە "نهبووهته بهشێک له شهڕ و ئاڵۆزییهکانی ناوچهکه." یاشار گولەر داکۆکیشی لە پێویستیی هاوئاهەنگیی هەمەلایەنە کرد بۆ پاراستنی ئارامیی ناوچەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ