لە ئیستەنبووڵ کۆنسێرتی خانمە هونەرمەندێکی جوو هەڵوەشێندرایەوە

18-05-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کۆنسێرتی خانمە هونەرمەندێکی جووی بە رەچەڵەک تورکیان هەڵوەشاندەوە، ئەمەش دوای ئەوەی گومان دەکرا لە کاتی کۆنسێرتەکەدا پشێوی رووبدات. 
 
شەوی رابردوو، 17ـی ئایاری 2025، گرووپێک لە ناوچەی ماساک لە ئیستەنبووڵ لە دژی کۆنسێرتی خانمە هونەرمەند لینێت ماناشی، بە رەچەڵەک  تورک و خاوەن وڵاتینامەی ئیسرائیل گردبوونەوە. 
 
گردبوونەوەکە پێش کۆنسێرتەکە کرا و گرژیی زۆری لێکەوتەوە و چەند جارێک لەگەڵ پۆلیس بەریەککەوتن روویدا. هێزی پاڵپشتی روویان لە ناوچەکە کرد و دواتر ناچار کران، کۆنسێرتەکە هەڵبوەشێننەوە. 
 
خانمە هونەرمەند لێنیت ماناشی، پەیامێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە. گوتی: "من هاووڵاتییەکی تورکم، هونەرمەندم. تاوەکو ئەمڕۆ هەمیشە بە دەنگ و هونەرەکەم خۆم پێگەیاندووە."
 
لە پەیامەکەیدا بەدەم گریانەوە داوای یارمەتی کرد و گوتیشی: "زۆر دەترسم، گیانم پارێزراو نییە. بەڕێز سەرۆککۆمار و خاتوو ئەمینە ئەردۆغان، تکایە پشتگیریم بکەن و بمپارێزن."
 
ئەم رووداوەی شەوی رابردوو لە کاتێکدایە مانگی رابردوو دوو کۆنسێرتی گۆرانیبێژی ئیسرائیلی یاسمین لێڤی لە ئیستەنبووڵ هەڵوەشێندرانەوە.
 
لە کاتی گرژییەکەدا، گرووپە خۆپیشاندەر و ناڕازییەکان دروشمی "لە تورکیا بڕۆ دەرەوە"یان دووبارە دەکردەوە. 
 
بەهۆی گرژییەکانەوە، چوار کەس دەستگیرکران و هێزێکی زۆری ئەمنی لە شوێنەکە بوون بۆ ئەوەی گۆرانیبێژ و تیپی هونەرییەکە و رێکخەرانی کۆنسێرتەکە بپارێزن و بڵاوە بە گردبوونەوەکە بکەن.  
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو