رووداو دیجیتاڵ
زیاتر لە نیوەی ئەو گەشتیارە بیانییانەی لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەشتیان بۆ پارێزگای موغڵای تورکیا کردووە، بەریتانی بوون.
پارێزگای موغڵا کە بە جوانییە سرووشتی و شوێنەوارە دێرینەکانی، سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆی رادەکێشێت، لە ئەمساڵدا میوانداریی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاری نێوخۆیی و بیانی دەکات.
لەنێو ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی پارێزگاکە دەکەن؛ بەتایبەتی بۆ سەیرانگە بەنێوبانگەکانی وەکو بۆدرووم، مارماریس و فەتحییە، بەریتانییەکان دیسان لە ریزبەندیی یەکەمدان.
حوسێن تۆمراک، بەڕێوەبەری کولتوور و گەشتیاریی پارێزگای موغڵا رایگەیاند، گەشتیاران لە زۆربەی وڵاتانەوە دێنە شارەکە. تەنانەت بەشێکی زۆر لە گەشتیارە هەمیشەییەکانیان، جگە لە موغڵا، ئامادە نین گەشت بۆ شوێنێکی دیکە بکەن.
تۆپراک باسی لەوە کرد کە بە باشترین شێوە میوانداریی گەشتیاران کراوە و گوتی، "لە 1ی کانوونی دووەمەوە تاوەکو 31ی ئایاری 2023 ژمارەی ئەوانەی سەردانی شارەکەیان کردووە 585108 گەشتیار بووە کە 306312یان گەشتیاری بەریتانی بوون. رووسیا بە 50364 گەشتیار لە ریزبەندیی دووەم و پۆڵەندا بە 37405 گەشتیار لە ریزبەندیی سێیەم دێت."
راشیگەیاند، "ئەڵمانیا-ش بە 29702 گەشتیار و هۆڵەندا بە 19017 گەشتیار لە پلەی چوارەم و پێنجەمی ئەو گەشتیارانەدا دێن کە لەو ماوەیەدا سەردانی موغڵا-یان کردووە."
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، ساڵی رابردوو 46 ملیۆن و 164 هەزار و 954 گەشتیاری بیانیی چوونەتە تورکیا. ساڵی 2021یش ژمارەی ئەو گەشتیارە بیانییانەی سەردانی تورکیایان کرد 30 ملیۆن و 39 هەزار گەشتیار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ