رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی تورکیا دووەمین کۆبوونەوەی ئەم ساڵی خۆی بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات. چاوەڕوان دەکرێ یەکێک لە مژارە سەرەکییەکانی بریتی بێت لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی راگوزەری سووریا.
کۆبوونەوەکە کاژێر 16:00ـی رۆژی دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە دەستپێدەکات.
چاوهڕوان دهكرێ پرۆسەی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا و پێشهاتەکانی سووریا سەرنجیان بخرێتەسەر، بەتایبەتی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی راگوزەری تورکیا.
هەروەها چاوەڕێ دەکرێ پێشهاتەکانی دیکەی ناوچەکە باسبکرێن، لەوانەش ئەو دۆخەی ئێرانی گرتووەتەوە و گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن.
بڕیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بڕیارەکانی حکومەت بە رای گشتی رابگەیێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ