گوتەبێژی ئاکپارتی: هەوڵی کودەتاکەی هەسەدە دژی "تورکیای بێ تیرۆر" راگیرا

19-01-2026
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئاکپارتی رایدەگەیێنێت، ئەو "میکانیزمی کودەتا"یەی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە ببووە ئامرازی، لەکارخراوە. هاوکات رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی راگوزەری سووریا بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت، دڵخۆشیی خۆیشی بە "مسۆگەرکردنی مافی کورد" لە سووریای نوێ دەردەبڕێت.
 
رۆژی دووشەممە 19-01-2026 عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی راگوزەری سووریا پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هەسەدەی بە هەوڵدان بۆ تێکدانی پرۆسەکە تۆمەتبار کرد.
 
عومەر چەلیک گوتی، "هەسەدە مەرجەکانی رێککەوتنی 10ی ئاداری جێبەجێ نەکرد و بووە ئامرازی پڕۆژەیەکی خراپەکاری کە برا کوردەکانمان و تەواوی سووریای دەکردە ئامانج؛ بەڵام ئەو هەوڵی کودەتایەی هەسەدە کە دژی بنەمای ئێمەی 'تورکیای بێ تیرۆر و هەرێمی بێ تیرۆر' بوو، بە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەڕێوەبەرایەتیی سووریا، راگیرا."
 
بە گوتەی گوتەبێژەکەی ئاکپارتی، ئەو "میکانیزمی کودەتا"یەی کە هەسەدە ببووە ئامرازی، ئێستا بێکاریگەر ماوەتەوە.
 
سەبارەت بە دۆخی کورد لە سووریای نوێ، عومەر چەلیک پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ بڕیارەکانی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا دەربڕی و گوتی، "مسۆگەرکردنی مافەکانی برا کوردەکانمان لە سووریا بەو مەرسوومەی کە لەلایەن بەڕێز ئەحمەد شەرع دەرچووە، زۆر گرنگە. دەستکەوتەکانی برا کوردەکانمان کە لەسەر بنەمای یاسا بەدەستیان هێناون، جێگەی دڵخۆشین."
 
چەلیک ئاماژەی بە ناوەڕۆکی مەرسوومەکە کرد و گوتی، "خاڵی 'هاووڵاتییانی کوردی سووریا، وەکو بەشێکی دانەبڕاو و لێکهەڵنەوەشاوەی گەلی سووریا قبووڵ دەکرێن؛ شوناسی کولتووری و زمانیشیان بەشێکی دانەبڕاوی شوناسی نەتەوەیی فرەڕەهەند و یەکگرتووی سووریایە'، دەربڕینێکی روونە کە هەموو سیاسەتەکانی رەتکردنەوە و نکۆڵیکردنی سەردەمی بەعس کۆتاییان هاتووە."
 
لێدوانەکەی گوتەبێژی ئاکپارتی دوای ئەوە دێت، کە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی راگوزەری سووریا مەرسوومێکی دەرکرد کە تێیدا دان بە مافە کولتووری و شوناسییەکانی کورددا دەنرا. هەروەها دوێنێ راگەیێندرا کە بەڕێوەبەرایەتیی نوێی سووریا و هەسەدە لەسەر یەکخستنی هێزە سەربازییەکان رێککەوتوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنزینخانەیەک لە تورکیا

حکومەتی تورکیا 75٪ی زیادبوونی نرخی سووتەمەنی لە ئەستۆ دەگرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەنجامی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، حکومەتی تورکیا سیستمی هاوسەنگکردنی نرخ جێبەجێدەکات و 75٪ی ئەو نرخەی چووەتە سەر سووتەمەنی، لە ئەستۆ دەگرێت.