ئەردۆغان: لە تەکنەلۆژیای درۆندا لە ریزبەندیی سێیەمی جیهانین

19-09-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، وڵاتەکەی لە تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە ریزبەندیی سێیەمی جیهاندایە و باس لەوەش دەکات، ئامادەکاری بۆ هەنگاوی نوێ لە بواری ژیریی دەستکرد دا دەکەن.
 
ئەمڕۆ هەینی 19ی ئەیلوولی 2025 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پێنجەمین فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆژیا لە ئیستەنبووڵ گوتارێکی پێشکێش کرد.
 
ئەردۆغان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە رێگەی ئەو کەرەستە و سیستمانەی دروستیان کردوون، چیرۆکی سەرکەوتنی نوێ دەنووسنەوە و گوتی، "لە هەناردەی پیشەسازیی بەرگریدا 11یەمین گەورەترین وڵاتی جیهانین. لە تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی چاودێری و جەنگیدا لە ریزبەندیی سێیەمی جیهانین. یەکێکین لەو 10 وڵاتەی لە دیزاینەوە تاوەکو دروستکردنی بەکۆمەڵ، کەشتیی جەنگی دروست دەکەین."
 
سەرۆککۆماری تورکیا گوتیشی، "بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان کە بەرهەمی تەواو خۆماڵین، فڕۆکە و هێلیکۆپتەرەکانمان، کەشتی و ژێردەریا پێشکەوتووەکانمان، کەرەستە دەریاییەکانمان و کەشتییە جەنگییەکانمان، کەشتییەکانی پشکنین؛ هەروەها بە ئۆتۆمبێلە بێ شوفێرە نوێیەکانمان، تانک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشە جەنگییەکانمان و سیستمەکانی کۆنترۆڵ، رادار و شەڕی ئەلیکترۆنیمان، هێز بۆ هێزمان زیاد دەکەین."
 
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کرد، "دواجار لە 27ی ئابدا بە زیادکردنی سیستمی گومەزی پۆڵایین کە لە 47 ئامراز پێکدێت بۆ سوپا، قۆناخێکی مێژووییمان تێپەڕاند. هەموو ئەمانە تەنیا سەرەتایەکن."
 
سەرۆککۆماری تورکیا گوتیشی، "هێشتا لە سەرەتای نووسینەوەی داستانی پیشەسازیی بەرگریداین. پشتیوان بە خودا، لە قۆناخی داهاتوودا مژدەی زیاتر و مایەی شانازیمان دەبێ، نەوەک تەنیا لە بواری پیشەسازیی بەرگری، بەڵکو لە بواری تەکنەلۆژیای ژیری دەستکردیشدا ئامادەکاری بۆ هەنگاوی نوێ دەکەین." 
 
سەرۆککۆماری تورکیا باسی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیی نوێی تورکی کرد و رایگەیاند، "تۆڕی کۆمەڵایەتیی تورکیا 'NSosyal' دەستی بە کارکردووە. ئێمەش شوێنی خۆمان لەوێ گرتووە. زۆر دڵخۆشکەرە کە 'NSosyal' کە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر مۆنۆپۆلیی دیجیتاڵی دەبینین، ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتووەتە زیاتر لە 1 ملیۆن و 300 هەزار کەس. لە سەردەمێکدا کە زانیاریی چەواشەکارانە دەوری داوین، ئەم پلاتفۆرمە دەبێتە دەرچەیەک بۆ گەنجەکانمان کە بەدوای راستییدا بگەڕێن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو