تورکیا: 15 داواکراو رادەستمان کرانەوە کە لە لیستی سووردا بوون

20-07-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆڵ) 15 تۆمەتباری داواکراوی رادەستکردوونەتەوە، کە لە لیستی سووردا بوون.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەممووزی 2025 عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە هەژماری تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆڵ) 15 تۆمەتباری داواکراوی رادەستی وەزارەتەکەیان کردوونەتەوە.
 
تۆمەتبارەکان، کە لە لیستی سووری تورکیادا بوون، بە گوتەی وەزیری ناوخۆ، دوێنێ گەڕێندراونەتەوە ئەو وڵاتە.
 
یەرلیکایا ئاماژەی بەوەدا تۆمەتبارەکان بە تۆمەتی قاچاخچێتی، بازرگانیی بە مرۆڤ، مادەی هۆشبەر، هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت، کوشتن و تاوانی رێکخراو داوا کرابوون.
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرای کرد، هەشت لە داواکراوەکان لە جۆرجیا، سێ لە ئەڵمانیا، یەک لە یۆنان، یەک لە قوبرس، یەک لە بەلجیکا و یەکێکیش سربیا دەستگیرکراوە و لەلایەن ئینتەرپۆلەوە رادەستی تورکیا کراونەتەوە.
 
بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە، لە ساڵی 2023ەوە تاوەکو ئێستا 407 تۆمەتباری داواکراو، لەلایەن ئینتەرپۆل و یۆرۆپۆل رادەستی تورکیا کراونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە