جەهەپە پەسندکردنی سزای زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرکۆنە دەکات؛ 'بڕیارێکی سیاسییە'

20-09-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ئیستەنبووڵ سزای زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی لەکارلادراوی ئیستەنبووڵی پەسند کرد، جەهەپە کاردانەوەی پیشاندا و رایگەیاند، بڕیارێکی سیاسییە.
 
پێشتر ئیمامئۆغڵو سزای دوو ساڵ و 7 مانگ و 15 رۆژ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، کە قەدەخەی کاری سیاسیش لەخۆدەگرێت. دادگەی تێهەڵچوونەوەی ئیستەنبووڵ رۆژی 19ی ئەیلوول سزاکەی بۆ یەک ساڵ و 19 مانگ و 15 رۆژ گۆڕی و پەسندی کرد.
 
کەمال پۆڵات، یەکێک لە پارێزەرانی ئیمامئۆغڵو رایگەیاند، لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری تانە لە بڕیارەکە دەدەن.
 
گۆکهان گونایدن، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بڕیارەکە بەپەلە دەرکرا و ئێستاش بابەتەکە دەبەنە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.
 
گونایدن بڕیارەکەی بەستەوە بە بابەتی هەڵبژاردنەوە و گوتی، "دەزانین هەڵبژاردنەکان لە گۆڕەپانەکان و سەر سندووقەکان دەبردرێنەوە."
 
ئیمامئۆغڵو وەک یەکێک لە بەهێزترین بەربژێرەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی داهاتووی تورکیا دادەنرێت، کە جەهەپە پلانی هەیە بۆ ئەو پۆستە بەربژێری بکات.
 
هاوکات موراد ئەمیر، بریکاری دووەمی سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە رەخنەی لە بڕیارەکە گرت و لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئیکس رایگەیاند، ئەوەی کراوە "داوایەکی یاسایی نییە، بەڵکو ئۆپەراسیۆنێکی سیاسییە" و گوتیشی، دەسەڵات هەوڵ دەدات رکابەرە سیاسییەکان لە گۆڕەپانەکان دووربخاتەوە.
 
گوڵ چیفتچی، یاریدەدەری سەرۆکی جەهەپەش رایگەیاند، "پەسندکردنی سزای زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو هێرشی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەریی یاسا، دادپەروەری و بنەماکانی دیموکراسی."
 
گوڵ چیفتچی گوتی، "ئەم داوایە کە دوای هەڵبژاردنی 31ی ئاداری 2019 کرایەوە، لەسەر بنەمای تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ئەندامانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان بوو. لە کاتێکدا قسەکانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو وەڵامێک بوو بۆ وەزیری ناوخۆی ئەو کاتە کە پێی گوتبوو "گەمژە"، هیچ سووکایەتییەک بەرامبەر ئەندامانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان نەکراوە. هیچ بڕیارێکی دادگە ناتوانێت ئێمە لە رێگەی دیموکراسی پاشگەز بکاتەوە."
 
سەرۆکایەتیی دەستەی باڵای هەڵبژاردن، سکاڵای لەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵو تۆمارکردبوو بەهۆی ئەوەی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی لە رۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2019دا "سووکایەتی" بە ئەندامانی دەستەکە کردبوو.
 
لە تۆمەتنامەکەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنادۆڵدا ئیمامئۆغڵو بەوە تۆمەتبار کرابوو کە بە ئاشکرا سووکایەتی بە سەعدی گوڤەن، سەرۆکی ئەو کاتی دەستەی باڵای هەڵبژاردن و 10 ئەندامی دیکەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران کردووە و داوای سزای زیندانیکردن لە ساڵێک و 3 مانگ و 15 رۆژەوە تاوەکو 4 ساڵ و 1 مانگ بۆ کرا.
 
حەوتەمین دادگەی سزاکانی ئەنادۆڵ لە دانیشتنی رۆژی 14ی کانوونی یەکەمی 2022دا سزای 2 ساڵ و 7 مانگ و 15 رۆژ زیندانیکردنی بەسەر ئیمامئۆغڵودا سەپاند و بڕیاری بێبەشکردنی لە هەندێک مافی سیاسی، لەنێویاندا مافی هەڵبژاردن و خۆبەربژێرکردن دا.
 
بڕیارەکە لەلایەن پارێزەرانی ئیمامئۆغڵوەوە تانەی لێدرا و رەوانەی دادگای تێهەڵچوونەوە کرا. بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەدرێ.
 
ئەگەر ئەنجوومەنەکە بڕیارەکە پەسندبکات، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو زیندانی دەکرێ و قەدەخەی سیاسەتکردن و خۆبەربژێرکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو