6 کەس لە ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی هاوکاریی دارایی داعش دەستگیرکران

20-09-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆی 9 گومانلێکراو کە بە تۆمەتی پێشکێشکردنی پشتیوانیی دارایی بە داعش لە ئیستەنبووڵ دەستبەسەرکرابوون، 6 کەسیان دەستگیرکران. ئۆپەراسیۆنەکە بە راسپاردەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو.

رۆژی شەممە، 20ـی ئەیلوولی 2025، ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، ئان-کارین مەیەر کە لە سویسرا بە تۆمەتی هاوکاریی دارایی تیرۆر داواکراوە، لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەی بیانی لە تورکیا، لە رێگەی کۆمەڵەی (خەیرات)ـەوە پشتیوانیی داراییان پێشکێشی خێزانی ئەندامانی داعش کردووە.
 
وەک میدیای فەرمیی تورکیا دەڵێ، دەرکەوتووە کە گومانلێکراوان پارە، جلوبەرگ و خۆراکیان بۆ خێزانی ئەو چەکدارانەی داعش کۆکردووەتەوە کە هاوژینەکانیان کوژراون؛ هەروەها کەسوکاری ئەو ئەندامانەی داعش کە لە زینداندان، لەلایەن ئەو کەسانەوە کۆمەک کراون.
 
هەربۆیە تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە ئاسایشی گشتیی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا لە ئیستەنبووڵ و مێرسین 9 کەسیان دەستبەسەرکرد. دوای تەواوبوونی رێکارەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و رەوانەکردنیان بۆ دادگە، 6 لە گومانلێکراوان دەستگیرکران و 3 کەسەکەی دیکەش بە بڕیاری چاودێریی دادوەری ئازادکران. 
 
وەک میدیای دەوڵەتی تورکیا دەڵێ، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دەستەی لێکۆڵینەوە لە تاوانە داراییەکان دەرکەوتووە، گومانلێکراوەکان پارەیان بۆ ژنانی ئەندامی داعش کۆکردووەتەوە، لەوانەش ئەوانەی لە کەمپەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە دان لە رۆژئاوای کوردستان.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە