دەم پارتی: پێویستە بە یاسا مافی هیوا بۆ ئۆجەلان بڕەخسێت

20-11-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پەرلەمانتاری ئەرزڕۆمی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، "پێویستە تورکیا بەپێی مادەی 90ی دەستوور، رێکخستنی ياسايی بۆ مافی هیوا بکات. هەروەها پابەندی رێککەوتنی ئەورووپی بۆ مافەکانی مرۆڤ بێت." 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2025، مەرال دانیش بێشتاش، بەبۆنەی 25ی تشرینی دووەم، رۆژی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان، لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی رێکخست.
 
بێشتاش وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی دایەوە و لەبارەی پرسی سەردانکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پێکهێنانی شاندێک بۆ ئەو مەبەستە گوتی: "لای ئێمە هیچ کێشەیەک نییە. تاوەکو سبەی ئەو ناوەی دەم پارتی روون دەبێتەوە و بۆ رای گشتی ئاشکرای دەکەین." 
 
سەبارەت بە "مافی هیوا" و رێککەوتنی ئەورووپی بۆ مافەکانی مرۆڤ، بێشتاش ئاماژەی بەوە کرد کە دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا چەندینجار بەهۆی جێبەجێکردنی سزای زیندانیی تاهەتایی توندکراو، بڕیاری پێشێلکاریی لە دژی تورکیا داوە. چونکە دژی رێککەوتنی ئەورووپی و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
 
بێشتاش گوتیشی، "بڕیارێکیش لەبارەی ئۆجالانەوە هەیە و ئێستا لەبەردەم کۆمیتەی وەزیرانی یەکێتیی ئەورووپایە. واتە پێویستە تورکیا رێکخستنی ياسايی بۆ مافی هیوا بکات. شێوازی جێبەجێکردنی سزای زیندانیی تاهەتایی توندکراو، لەسێدارەدانێکی درێژخایەنە. سیستمێکی سزادان کە تێیدا مرۆڤێک هیچ هیوایەکی بۆ چوونە دەرەوە نەبێت، لە قۆناخی ئێستای جیهان و یاسای گەردوونییەکاندا قبووڵکراو نییە."
 
راشیگەیاند: "بەڕای من، جێبەجێکردنی مافی هیوا یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکان کە پێویستە بنرێت. ئەگەر لەبیرتان بێت، بەڕێز دەوڵەت باخچەلی لە 22ی تشرینی یەکەم بانگەوازی کرد و گوتی 'با مافی هیوا جێبەجێ بکرێت.' بێگومان ئێمەش لەمبارەیەوە هاوڕاین."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە