وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە تورکیا؛ 'لەگەڵ ئەردۆغانیش کۆدەبمەوە'

21-06-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئەورووپی، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی گەیشتە ئیستەنبووڵ. عێراقچی دەڵێت، "کۆبوونەوەم لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیاش دەبێت."
 
بەرەبیانی ئەمڕۆ شەممە 21-06-2025 عەباس عێراقچی، وەزیری درەوەی ئێران بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی گەیشتە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا.
 
لەبارەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوە ئیسلامییەکەدا، عێراقچی بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەیی راگەیاند، "پێشتر پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام ئێمە داوامان کرد دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییانە و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەڕێوەبچێت، کە قبووڵ کرا."
 
وەزیری دەرەوەی ئێران هیوای خواست، دوای کۆبوونەوەکە، راگەیێندراوێکی "زۆر باش و تووند،" بە مەبەستی سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل دەربکرێت.
 
رێکخراوەکە 57 وڵاتی زۆرینە موسڵمان تێیدا ئەندامن. وەکو عەباس عێراقچی دەڵێت، لە پەراوێزی دانیشتنەکەدا، دیداری لەگەڵ زۆربەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیدا دەبێت.
 

 
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، دیداری لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش دەبێت.
 
عێراقچی ئاماژەی بەوە دا، "لەو دەرفەتە کەڵک وەردەگرین کە دەنگی ستەملێکراوی خەڵکی ئێران و لەسەر حەقبوونیان بگەیێنین و باس لە بەگریی رەوا و هەڵوێستی خۆمان بکەین."
 
وەکو وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لە دانیشتنی سەرەکیی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و دانیشتنی تایبەت بە وڵاتەکەیدا، گوتاری دەبێت.
 
کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە کاتێکدایە کە ئێران و ئیسرائیل لە 13ی حوزەیرانەوە لە جەنگدان و بەردەوام هێرش دەکەنە سەر یەکدی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە