رووداو دیجیتاڵ
منداڵێکی خەڵکی پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان کە نەخۆشیی دڵی هەیە، بەهۆی تێکچوونی لێدانی دڵیەوە مەترسی بۆسەر ژیانی دروستبوو و بە فڕۆکەی ئەمبوڵانسی گەیێندرایە ئیستەنبووڵ.
شەوال بۆزئەسڵان، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵە کە نەخۆشیی دڵی هەیە و لە 10ی ئەم مانگەوە لە نەخۆشخانەی گشتیی بەدلیس لە باکووری کوردستان چارەسەری وەردەگرت، بەڵام نیوەشەوی رابردوو لەناکاو لێدانی دڵی تێکچوو؛ دوای پشکنینی خێرا لەلایەن پزیشکەکانی بەشی بوژاندنەوەی دڵەوە بڕیاردرا بەپەلە بگەیێندرێتە نەخۆشخانەکانی ئیستەنبووڵ.
بۆ ئەو مەبەستە، کارگێڕیی نەخۆشخانەکە داوایەکی بەپەلەیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی بەدلیس کرد و بەپەلە رەزامەندی وەرگیرا بۆ گەیاندنی شەوال بۆزئەسڵان بۆ ئیستەنبووڵ.
بۆزئەسڵان بە یاوەریی پزیشکانی تایبەتی بەشی بوژاندنەوەی دڵ بە ئەمبوڵانس چوونە فڕۆکەخانەی ئێلیهـ و لەوێشەوە فڕۆکەی ئەمبوڵانسی تایبەت گواستیەوە بۆ ئیستەنبووڵ؛ ئێستا لە نەخۆشخانەی چاپا لە ئیستەنبووڵ چارەسەر وەردەگرێت.
ساڵی 2008 هێلیکۆپتەری ئەمبوڵانسی و ساڵی 2010 فڕۆکەی ئەمبوڵانسی لە تورکیا و باکووری کوردستان خرانە بەردەستی نەخۆشخانەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ