رووداو دیجیتاڵ
دوای بڕیاری جەهەپە بۆ نەناردنی هیچ ئەندامێکی لە کۆمیسیۆنی پرۆسەی چارەسەری بۆ ئیمراڵی، هێرشکرایە سەر بارەگای رێکخستنی قەزای ئیپەک یۆڵوی ئەو پارتە لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان.
لە هێرشەکەدا هیچ کەسێک زیانی پێنەگەیشت، بەڵام تابلۆکانی سەر باڵەخانەی پارتەکە لەلایەن هێرشکارەکانەوە شکێندران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دیمەنی هێرشەکە بڵاوکرایەوە و لە هەندێک لە پەیجەکان نووسراوە، "کاردانەوەی تووندی خەڵکی وان بەرامبەر جەهەپە کە پاڵپشتیی پێویستی بۆ پرۆسەی چارەسەری دەرنەبڕی."
لیژنەی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە لە چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە، ئەمڕۆ هەینی کۆبووەوە.
لە کاتێکدا ئاکپارتی، مەهەپە و دەم پارتی پاڵپشتیی کۆبوونەوەی شاندێکیان لە کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە دوورگەی ئیمراڵی کرد، جەهەپە رایگەیاند کە هیچ ئەندامێکی ناچێتە ئیمراڵی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ