سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە

22-12-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو پارتە سیاسییانە کۆدەبێتەوە کە لە کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی ئەندامیان هەیە. لە کۆبوونەوەکەدا چوارچێوەی راپۆرتی کۆمیسیۆنەکە تاوتوێ دەکرێ.
 
نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە 22-12-2025 کاژێر 16:00 لەگەڵ بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکان کۆدەبێتەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کار و چالاکییەکانی پەیوەست بە راپۆرتی پارتە سیاسییەکان سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاساکان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێ و چوارچێوەیەکیش بۆ ئەو مەبەستە تاوتوێ دەکرێ.
 
چاوەڕێ دەکرێ ئەو بەڵگەنامەیەی چوارچێوەکە دیاری دەکات، دوای سەری ساڵ پێشکێشی پەرلەمانی تورکیا بکرێ.
 
کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە دوای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە لە پەرلەمانی تورکیادا پێکهێنراوە، لە چوارچێوەی 19 کۆبوونەوەدا گوێی لە چین و توێژە جیاوازەکان گرت. بەمەش قۆناخی گوێگرتن کۆتاییهات و پێی نایە قۆناخێکی نوێ کە ئامادەکردنی راپۆرتی کۆمیسیۆنەکەیە. 
 
سەرجەم لایەنەکان راپۆرتیان پێشکێش کردووە و چاوەڕوان دەکرێ تیمێکی تایبەت راپۆرتی کۆتایی ئامادە بکات و دوای پەسندکردنی لەلایەن ئەندامانی کۆمیسیۆنەوە، پێشکێشی پەرلەمانی تورکیا بکرێ.
 
دوای پێشکێشکردنی راپۆرتی لایەنەکان، محەممەد ئوچووم، راوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا و جێگری سەرۆکی دەستەی سیاسەتە یاساییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و یاسای قۆناخی گواستنەوە رایگەیاند، نابێت داواکاریی ئەستەم بخرێتەڕوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی و گوتەبێژی ئینیسیاتیڤی یەکێتیی دیموکراتیک

دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی دەکات

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و داواکاریی خوێندن بە زمانی دایک بکات؛ دەشڵێت: "سیاسەتی 'یەک زمانی' یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرسی کورد."