لە پشووی جەژندا 68 کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

23-06-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە هەشت رۆژی رابردوودا 68 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 10 هەزاریش بریندار بوون. 
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 23ـی حوزەیران) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە.  لە 24 کاژێری رابردوودا لە باکووری کوردستان و تورکیا 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ لەو رووداوانەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 97 کەسی دیکەش بریندار بوون. 
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە شەممەی رابردووەوە تاوەکو ئەم شەممەیە 68 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و، نۆ هەزار و 787 کەسی دیکەش بریندار بوون. 
 
لە پشووی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ، چوار هەزار و 998 رووداوی هاتوقچۆ روویاندابوو و بەو هۆیەوە 66 کەس گیانیان لەدەستدابوو، هەشت هەزار و 352 کەسی دیکە بریندار ببوون.
 
پشووی جەژنی قوربان لە تورکیا و باکووری کوردستان لە رۆژی 15ـی ئەم مانگە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ یەکشەممە دوایین رۆژی پشووەکەیە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە