رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئافیۆن کاراهیساری لە رۆژئاوای تورکیا حەوت کرێکار گیانیان لەدەستدا و 14 کرێکاری دیکەیش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای ئافیۆن کاراهیسار بڵاویکردەوە، مینی پاسێکی تایبەت بە گواستنەوەی کرێکاران تایەیەکی تەقیوە و بەو هۆیەوە لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان شارۆچکەی چای و شاری ئافیۆن کاراهیسار وەرگەڕاوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی شارەکە دەڵێت، لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسەکە حەوت کرێکار گیانیان لەدەستداوە و 14 کرێکاری دیکەش برینداربوون و لە رێگەی ئەمبووڵانسەوە گوێزراونەتەوە نەخۆشخانە.
شەش لە کرێکارە بریندارەکان کە یەکێکیان مێرمنداڵە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەی فێرکاری شارەکەدا چارەسەر وەردەگرن.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامدا دوو هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291 هەزار و 151 کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ