لە تورکیا رووداو لەنێو میدیا نێودەوڵەتییەکاندا یەکەمە

23-08-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی داتاکانی گووگڵ، لە تورکیا و باکووری کوردستان لەنێو دامەزراوە میدیاییە نێودەوڵەتییەکاندا تۆڕی میدیایی رووداو یەکەمین میدیایە کە زۆرترین گەڕانی لە گووگڵدا بۆ کراوە.
 
جۆرنۆ، کە پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی سەربەخۆیە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی لە ژێر ناونیشانی "بە دوو نەخشە: لە کام شار زۆرترین گەڕان بە دوای کام دامەزراوەی هەواڵی نێودەوڵەتیدا دەکرێت؟" بڵاوکردەوە.
 
لە لێکۆڵینەوەکەدا ئاماری گەڕانی خەڵک لە گووگڵدا بەدوای دامەزراوە میدیاییەکانی "بی بی سی تورکی، رووداو، ئەلجەزیرە و سپۆتنیک" بەراورد کراوە.
 

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، تۆڕی میدیایی رووداو لەنێو ئەو دامەزراوە میدیاییانەدا زۆرترین گەڕانی بۆ کراوە.
 

لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە سپۆتنیک لە ناوچەکانی ناوەڕاستی تورکیا و لە ناوەڕاستی هەرێمی دەریای رەش لە تورکیا یەکەمە و لە گووگڵدا زیاترین گەڕان بۆ ئەو دامەزراوە میدیاییە کراوە. هەروەها ئەلجەزیرە لە ئیستەنبووڵ و رۆژهەڵاتی هەرێمی دەریای رەش یەکەمە.
 

لە شارەکانی کاستامۆنو، گیرەسون، ئاکسارای و ئیسپارتاشدا بی بی سی یەکەمە. هەروەها تۆڕی میدیایی رووداو لە شارەکانی سینۆپ، چانکیری، بەدلیس، ئاگری، جۆلەمێرگ، شرنەخ، وان، ئامەد، مێردین و ئیدر پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."