رووداو دیجیتاڵ
پیاوێک لە دووکانێکی شیرینی لە پارێزگای ئەنتاڵیای تورکیا دوای کوشتنی ژنێک و پیاوێک، خۆیشی دەکوژێت.
رووداوەکە درەنگی شەوی رابردوو لە شارۆچکەی کەپەزی سەر بە پارێزگەکە روویدا. سەرەتا دەمەقاڵە لە نێوان کەریم ئورە، خاوەنی دووکانەکە، ئەلیف کڵچ، کارمەندی دووکانە و کەسێکی دیکە بە ناوی حەسەن فورات دروست بوو.
خاوەنی دووکانەکە بە دەمانچە تەقەی لە ژن و پیاوەکە کرد، دواتریش رایکرد و بە هەمان دەمانچە خۆی کوشت.
تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی چوونە شوێنی رووداوەکە. هەردوو بریندارەکە بە ئەمبوڵانس گەیێندرانە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا.
پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
بەگوێرەی ئاماری نافەرمی، پار لە تورکیا و باکووری کوردستان سێ هەزار و 801 رووداوی تووندوتیژی روویانداوە و تێیاندا دوو هەزار و 370 کەس کوژراون و سێ هەزار و 829ـی دیکەش بریندار بوون. لە سێ هەزار و 194 رووداودا دەمانچە و لە 607 رووداویشدا چەقۆ بەکارهێندراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ