تورکیا
لە چوار مانگدا 13 ملیۆن گەشتیاری بیانی سەردانی تورکیایان کردووە رووداو دیجیتاڵ لە چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا نزیکەی 13 ملیۆن گەشتیاری بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی تورکیایان کردووە. زۆرترین گەشتیاریش سەردانی ئیستەنبووڵیان کردووە. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، لە چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 12 ملیۆن و 744 هەزار و 92 گەشتیار چوونەتە تورکیا. 10 ملیۆن و 600 هەزار و 522 گەشتیاری بیانی و دوو ملیۆن و 101 هەزار گەشتیاریش هاووڵاتییانی تورکیای خاوەن وڵاتینامەی وڵاتێکی دیکە بوون. وەزارەتەکە راشیگەیاند، مانگی رابردوو سێ ملیۆن و 900 هەزار و 546 گەشتیاری بیانی بەمەبەستی گەشتکردن چوونەتە تورکیا. بەراورد بە مانگی نیسانی پار رێژەی چوونی گەشتیارانی بیانی بۆ تورکیا 8.01٪ زیادیکردووە. 40.59٪ـی گەشتیارانی مانگی نیسان کە دەکاتە یەک ملیۆن و 583 هەزار و 204 گەشتیار، گەشتیان بۆ ئیستەنبووڵ کردووە. ئەنتاڵیا بە یەک ملیۆن و 124 هەزار و 753 گەشتیار لە پلەی دووەم، ئەدیرنە بە 370 هەزار و 867 گەشتیار لە پلەی سێیەم، موغڵا بە 189 هەزار و 213 گەشتیار لە پلەی چوارەم و ئیزمیر بە 122 هەزار و 240 گەشتیار لە پلەی پێنجەمدا دێن. هەر بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، لە مانگی نیساندا زۆرترین گەشتیاری بیانیی کە بۆ گەشتکردن چوونەتە تورکیا، گەشتیارانی ئەڵمانی بوون. کە ژمارەیان 571 هەزار و 42 گەشتیار بووە، گەشتیارانی رووسیا بە 375 هەزار و 820 گەشتیار لە پلەی دووەم، گەشتیارانی ئینگلتەرا بە 373 هەزار و 922 گەشتیار لە پلەی سێیەم دێن. دامەزراوەی ئاماری تورکیا دەڵێت، پار 62 ملیۆن و 232 هەزار و 447 گەشتیاری بیانی بۆ گەشتکردن هاتوونەتە تورکیا. داهاتی گەشتیاریی 61 ملیار و 103 ملیۆن و 419 دۆلار بووە. بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا، داهاتی گەشتیاریی تورکیا پێرار 54 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووە؛ ژمارەی گەشتیارانیش لە هەمان ساڵدا 56 ملیۆن و 700 هەزار کەس بووە.
رووداو دیجیتاڵ
لە چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا نزیکەی 13 ملیۆن گەشتیاری بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی تورکیایان کردووە. زۆرترین گەشتیاریش سەردانی ئیستەنبووڵیان کردووە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، لە چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 12 ملیۆن و 744 هەزار و 92 گەشتیار چوونەتە تورکیا. 10 ملیۆن و 600 هەزار و 522 گەشتیاری بیانی و دوو ملیۆن و 101 هەزار گەشتیاریش هاووڵاتییانی تورکیای خاوەن وڵاتینامەی وڵاتێکی دیکە بوون.
وەزارەتەکە راشیگەیاند، مانگی رابردوو سێ ملیۆن و 900 هەزار و 546 گەشتیاری بیانی بەمەبەستی گەشتکردن چوونەتە تورکیا. بەراورد بە مانگی نیسانی پار رێژەی چوونی گەشتیارانی بیانی بۆ تورکیا 8.01٪ زیادیکردووە.
40.59٪ـی گەشتیارانی مانگی نیسان کە دەکاتە یەک ملیۆن و 583 هەزار و 204 گەشتیار، گەشتیان بۆ ئیستەنبووڵ کردووە. ئەنتاڵیا بە یەک ملیۆن و 124 هەزار و 753 گەشتیار لە پلەی دووەم، ئەدیرنە بە 370 هەزار و 867 گەشتیار لە پلەی سێیەم، موغڵا بە 189 هەزار و 213 گەشتیار لە پلەی چوارەم و ئیزمیر بە 122 هەزار و 240 گەشتیار لە پلەی پێنجەمدا دێن.
هەر بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، لە مانگی نیساندا زۆرترین گەشتیاری بیانیی کە بۆ گەشتکردن چوونەتە تورکیا، گەشتیارانی ئەڵمانی بوون. کە ژمارەیان 571 هەزار و 42 گەشتیار بووە، گەشتیارانی رووسیا بە 375 هەزار و 820 گەشتیار لە پلەی دووەم، گەشتیارانی ئینگلتەرا بە 373 هەزار و 922 گەشتیار لە پلەی سێیەم دێن.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا دەڵێت، پار 62 ملیۆن و 232 هەزار و 447 گەشتیاری بیانی بۆ گەشتکردن هاتوونەتە تورکیا. داهاتی گەشتیاریی 61 ملیار و 103 ملیۆن و 419 دۆلار بووە.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا، داهاتی گەشتیاریی تورکیا پێرار 54 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووە؛ ژمارەی گەشتیارانیش لە هەمان ساڵدا 56 ملیۆن و 700 هەزار کەس بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ