رووداو دیجیتاڵ
لە تورکیا و باکووری کوردستان، دوای گرانکردنی نرخی بەنزین، نرخی گازوایلیش بەرزکرایەوە؛ بە شێوەیەک کە نرخی یەک لیتر سووتەمەنی لە جۆری گازوایل 1.61 لیرە بەرزکراوەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی کاریگەریی لەسەر نرخی بەنزین و گازوایل لە تورکیا داناوە.
هەفتەی رابردوو یەکەمجار نرخی یەک لیتر بەنزین یەک لیرە و 49 قروش بەرزکرایەوە؛ دوای ئەوەش نرخی گازوایل بە بڕی 1.61 لیرە بەرزبووەوە.
رۆژی شەممە یەک لیتر گازوایل لە ئەستەنبووڵ بە 37.09 و لە ئەنقەرە 37.77 و لە ئیزمیر 38.01 لیرە فرۆشراوە.
بەپێی شرۆڤەکاران، بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و ماددە خۆراکییەکان.
هەڵاوسانی ساڵانە لە تورکیا سەرووی 62%ە، بەو مانایە کە لە ماوەی ساڵێکدا نرخی تێکڕای کاڵا و شتومەک و خزمەتگوزارییەکان بە رێژەی 62% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بانکی ناوەندیی تورکیاش بۆ کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سوودی بانکیی بەرزکردەوە بۆ 42.5%.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ