رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک لە ئیستەنبووڵ روویدا و دەزگای ئافاد دەڵێت، گوڕەکەی 4.3 پلەی رێختەر بووە.
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، کاژێر 08:33ی ئەمشەو هەینی 25ی نیسانی 2025 لە دەریای مارمارا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر روویدا.
بەگوێرەی دەزگای ئافاد، چەقی بوومەلەرزەکە بە دووریی 17.82 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی بویوکچەکمەجەی ئیستەنبووڵ بووە و قووڵاییەکەی بە 7.01 کیلۆمەتر تۆمار کراوە.
ئەو دەزگایە تائێستا هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەگەری بوونی زیان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.
رۆژی 23ی ئەم مانگە، لە کاژێر 12:13 خولەک تاوەکو کاژێر 13:02 خولەک، چوار بوومەلەرزە لە سنووری پارێزگای ئیستەنبووڵ روویان دا، کە بەهێزترینیان گوڕەکەی 6.2 پلە بوو بە پێوەری رێختەر. هەر چوار بوومەلەرزەکەش بە قووڵایی جیاواز لە دەریای مارمارا تۆمار کران.
بە گوتەی داود گوڵ، پارێزگاری ئیستەنبووڵ، 151 هاووڵاتیی برینداربوون، کە زۆربەیان بەهۆی خۆهەڵدان لە بەرزاییەوە بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ