کۆبوونەوەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لە ئیستەنبووڵ کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت

25-05-2025
هێمن عەساف
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لە ئیستەنبووڵ
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لە ئیستەنبووڵ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دووەمین رۆژی کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت. ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە گوتاری کۆتایی پێشکێش دەکات و بەو جۆرەش کۆتایی بە چالاکییەکان دەهێندرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـی ئایاری 2025، لە دووەمین رۆژی چالاکییەکانی ساڵانەی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆناڵ، سێ کۆبوونەوە دەکرێت.
 
کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆکایەتیی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لەژێر ناونیشانی "پاراستنی دیموکراسی لە جیهانی دیجیتاڵی"، "پاراستنی هاووڵاتیی سڤیل لە تووندوتیژی و پێکدادانەکان" و "قەیرانە فرەییەکانی گەشەپێدانی جیهانی و کاریگەرییەکانی لە ئەفریقاوە بۆ ئەمریکای لاتین" دەبێت.
 
دواتر ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە کە هاوکات جێگری سەرۆکی رێکخراوەکەیە، گوتاری کۆتایی کۆبوونەوەکە پێشکێش دەکات و بەو جۆرەش کۆتایی بە چالاکیی ساڵانەی رێکخراوەکە دەهێندرێت.
 
دوێنێ شەممە، یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال بە سەرپەرشتی ئۆزگور ئۆزەل و لەژێر چاودێری پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا کە هاوکات سەرۆکی رێکخراوەکەیە و بە ئامادەبوونی نوێنەر و سەرۆکانی زیاتر لە 110 پارتی سیاسی لە 80 وڵاتی جیهان دەستی بە کارەکان کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە