رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەسەر بنەمای یەک دەوڵەت و یەک سوپا پشتیوانی لە حکومەتی سووریا دەکات. جەخت لەوەشکراوەتەوە بە هەستیارییەوە چاودێری بەریەککەوتنەکانی حکوومەتی سووریا و هەسەدە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2025، لیوا زەکی ئاکتورک، راوێژکاری پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەی رێکخست.
سەبارەت بە دوایین دۆخی سووریا، فەرماندەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند: "هێرشەکانی سەر هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە دەشتاییەکانی منبج و حەلەب، جارێکی دیکە بە روونی ئەوەی نیشاندا کە رێکخراوی تیرۆریستی هەسەدە بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە 10ی ئاداری 2025دا لەگەڵ دیمەشق واژۆی کردووە، کار ناکات. هەروەها هەڕەشەی بۆ سەر ئاشتیی و سەقامگیریی هەرێمیی دروست کردووە".
لیوا زەکی ئاکتورک راشیگەیاند: "لە پێناو سەقامگیریی و ئاسایشی سووریا و ئارامیی ناوچەکەماندا، تورکیا پێداگرە لەسەر درێژەدان بە هاریکاریی نزیک لەگەڵ حکوومەتی سووریا. هاریکاری و هاوئاهەنگییەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و پشتیوانیکردنی دەبێت لەسەر بنەمای یەک دەوڵەت، یەک سوپا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ