لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە مێرسین 10 کەس گیانیان لەدەستدا

26-05-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان پاسێک و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لە پارێزگای مێرسین لە باشووری تورکیا، لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون. بە پێی زانیارییەکان، ئەو پاسەی تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە، پاسێکی ئامەدی باکووری کوردستان بووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی ئایاری 2024، لە سەر رێگەی دووسایدی نێوان تەرسوس- ئەدەنە- دیلۆک لە سنووری پارێزگای مێرسینی باشووری تورکیا، لە رووداوێکی هاتووچۆدا پاسێکی سەر بە کۆمپانیای ستار دیاربەکر و چەند ئۆتۆمبێلی دیکە پێکیاندادا.
 
میدیای فەرمیی تورکیا دەڵێت، پاسەکە لە رێڕەوی خۆی دەرچووە و خۆی بە بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلدا کێشاوە.
 
عەلی هەمزە پەهلیڤان، پارێزگاری مێرسین لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆ رایگەیاند، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە رووداوەکەدا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسی دیکەش بریندارن.
 
بە پێی میدیای تورکیا، ژمارەیەکی زۆری ئامبۆلانس و تیمەکانی فریاکەوتن، پۆلیسی هاتووچۆ و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفربارین لە شاری ئاگریی باکووری کوردستان. وێنە: AA/ئەرشیڤ

کەشناسیی تورکیا: پێشبینیی بارینی بەفر لە 21 پارێزگا دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات لە 21 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بەفر ببارێ، لەنێویاندا ئەرزەڕۆم، وان و سێواسی باکووری کوردستان