سەرۆکی هوداپار لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: دەتوانین لە پەرلەمان هەنگاوی بۆ بنێین

26-05-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هوداپار دەڵێت، کورد زیاتر لە هەموو گەلانی دیکەی تورکیا زەرەرمەندی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیایە؛ لەبارەی سەرخستنی پرۆسەی چارەسەریش ئاماژە بەوە دەکات، "دەتوانین لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکەین و هەنگاوی بۆ بنێین."
 
زەکەریا یاپجیئۆغڵو، سەرۆکی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار)، رۆژی یەکشەممە 25ی ئایاری 2025 لە ئەرزینگانی باکووری کوردستان لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییەوە بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، "لەو کاتەوەی هاتووینەتە نێو سیاسەت، هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە کێشەکانی ئەم وڵاتە لە رێگەی سیاسەت و دیالۆگەوە چارەسەر دەکرێن. جەختمان لەوە کردووەتەوە کە چەک و تووندوتیژی رێگەی بەدەستهێنانی ماف نین و ناشبن."
 
سەرۆکی پارتی دۆزی ئازاد پێیوایە، گەلی کورد زیاتر لە هەموو نەتەوەکانی دیکەی تورکیا، زەرەزمەندی شەڕی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا بووە.
 
یاپجیئۆغڵو پاڵپشتیی لە هەموو ئەو هەنگاوانە دەکات بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری نراون؛ جەختیشی لەوە کردەوە، "ئەو هەنگاوانەی دواتر هەر چییەک بن، وەک پارتە سیاسییەکان دەتوانین لە پەرلەمان گفتوگۆیان لەسەر بکەین و بەیەکەوە کاریان بۆ بکەین."
 
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە 27ی شوباتی ئەم ساڵ لە بانگەوازێکدا داوای لە حیزبەکەی کرد، کۆنگرە ببەستێت، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت.
 
12ی ئایاری 2025 پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ی خۆی راگەیاند کە لە 5-7ی ئایار بەڕێوەچووبوو. پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.
 
پارتی دۆزی ئازاد (ھوداپار) کە زەکەریا یاپیجیئۆغڵو سەرۆکییەتی، پارتێکی ئیسلامیی سوننەی باکووری کوردستانە و رۆژی 19-12-2012 دامەزراوە.
 
پارتەکە لە هەڵبژاردنی 14ی ئایاری 2023 لە ژێر ناوی هاوپەیمانی جمهووری ئاکپارتی و مەهەپە بەشداری لە هەڵبژاردن کرد و چوار کورسی بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

ئیلهام ئەحمەد لە پەیامێکدا بۆ تورکیا: ئارامیی سووریا ئارامیی ئێوەیە

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێ، قۆناخی ئێستا قۆناخی بنیاتنانەوەی سووریایەکی دیموکراسییە و ئامادەیی خۆیانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکیا دەربڕی