رووداو دیجیتاڵ
بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمیسیۆنی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا کۆببێتەوە بۆ ئەوەی گوێ لە راپۆرتی ئەو شاندە بگرێت کە سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان کردووە، بەڵام بەهۆی بەرنامەی کاری سەرۆکی پەرلەمانەوە کۆبوونەوەکە دواخرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-11-2025، بڕیاربوو "کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی" لە پەرلەمانی تورکیا کۆببێتەوە. کارنامەی دانیشتنەکە تایبەت بوو بە وەرگرتنی زانیاری لەو شاندەی رۆژی دووشەممە سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان لە ئیمراڵی کردبوو.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی هەبوونی بەرنامەی جیاوازی نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە، دانیشتنەکە دواخراوە و چاوەڕوان دەکرێت رۆژی دووشەممەی داهاتوو 1ـی کانوونی یەکەم بکرێت.
رۆژی دووشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2025، شاندێكی سێ کەسی لە ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵییان کرد.
شاندەکە پێکهاتبوون لە: حوسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی؛ فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە و گوڵستان کڵچ کۆچیگیت، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی.
دوای سەردانەکە، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئەنجامەکان "ئەرێنی" بوون.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتبوو: "لە چوارچێوەی ئەو پرسیارانەی ئاراستەی کران سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی رێکخستن و دانانی چەک، هەروەها جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی ئادار لە سووریا، لێدوانی ورد وەرگیراوە."
پەرلەمانی تورکیا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە "لە رووی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی، پتەوکردنی برایەتی و پێشخستنی ئەرێنییانەی پرۆسەکە لە روانگەی هەرێمییەوە، ئەنجامی ئەرێنی بەدەستهاتووە."
پێکهێنانی ئەو شاندە لە کۆبوونەوەی 21ـی تشرینی دووەمی کۆمیسیۆنەکەدا بڕیاری لێدرابوو. لە کۆی 51 ئەندام، 32 ئەندام بە "بەڵێ" دەنگیان بۆ سەردانەکە دابوو.
بڕیارەکە بە دەنگدانی نهێنی درا؛ پارتی گەلی کۆماری (CHP) بەشداریی لە بەشی دەنگدانی کۆبوونەوەکەدا نەکرد و رایگەیاند، ئەندام بۆ شاندەکە دیاری ناکەن.
لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیسیۆنی پرۆسەی چارەسەریی لە پەرلەمانی تورکیا، ئەو شاندەی دیدارەکەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامداوە زانیاری دەداتە کۆمیسیۆنەکە.
بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2025، کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە بە کارنامەی گفتوگۆکردن لەبارەی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بکرێت.
کۆمیسیۆنەکە دوای دیداری رۆژی دووشەممەی شاندەکەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە دوورگەی ئیمراڵی، بڕیاری دابوو رۆژی چوارشەممە کۆببێتەوە بۆ ئەوەی ئەو شاندەی دیدارەکەی ئەنجامداوە زانیاری بداتە کۆمیسیۆنەکە.
بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بەهۆی هەبوونی بەرنامەی جیاوازی نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە دواخراوە.
چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 1ـی کانوونی یەکەم ئەنجام بدرێ.
رۆژی دووشەممە 24 ـی تشرینی دووەمی 2025 شاندێكی سێ کەسی لە کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە پێکهاتبوون لە حوسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی؛ فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە و گولستان کڵچ کۆچیگیت، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، بۆ بینینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵییان کرد.
دوای سەردانەکە، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "دوای بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی لە 27 ـی شوبات، لە چوارچێوەی ئەو پرسیارانەی ئاراستەی کران سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی رێکخستن و دانانی چەک، هەروەها جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی ئادار لە سووریا، لێدوانی ورد وەرگیرا".
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدرا: "لە رووی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی، پتەوکردنی برایەتی و پێشخستنی ئەرێنییانەی پرۆسەکە لە روانگەی هەرێمییەوە، ئەنجامی ئەرێنی بەدەستهاتووە".
زیاتر لە ساڵێكە پرۆسەیەکی نوێ بۆ چارەسەری بۆ پرسی کورد لە تورکیا دەستیپێکردووە. ئەو کۆمیسیۆنەی لە پەرلەمان بۆ رێکاری یاسایی پرۆسەکە دەستبەکاربووە، لە 21 ـی تشرینی دووەمدا کە بۆ جاری 18ـیەمین کۆبووەوە، لە کۆی 51 ئەندام بە 32 دەنگی "بەڵێ" بڕیاری دا بۆ بینینی ئۆجەلان سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵی بکات. بڕیارەکە بە دەنگدانی نهێنی درا؛ جەهەپە بەشداریی لە بەشی دەنگدانی کۆبوونەوەکەدا نەکرد و رایگەیاند، ئەندام بۆ شاندەکە دیاری ناکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ