بەڕێوەبەری پەیمانگەی ئیستەنبووڵ: دەبێت چەکدارە کوردەکانی سووریا بکوژرێن

26-12-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری پەیمانگەی ئیستەنبووڵ بۆ لێکۆڵینەوە رایگەیاند، "تیرۆر" تەنیا بە کوشتن دەوەستێندرێت. پێیوایە تەنیا چارەسەر بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە، کوشتنیانە.
 
بەکر ئەتاجان، بەڕێوەبەری پەیمانگەی ئیستەنبووڵ بۆ لێکۆڵینەوە لە کاتی بەشداریکردن لە پرۆگرامێکی بی بی سی عەرەبیدا و کاتێک پرسیاری سەبارەت بە گوتەیەکی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی چەکدانان یان کوشتنی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان لێدەکرێت، دەڵێت: "تیرۆر بە گفتوگۆ ناتواندرێت بوەستێندرێت چونکە بکوژ دەکوژێت. تۆڵە بە تۆڵە، ئەو کەسانەی کوردیان کوشت، خەڵکی تورکیایان کوشت، خەڵکی عەرەبیان کوشت، خەڵکی سووریایان کوشت و ئاشوورییەکانیان کوشت، پێویستە بە تیرۆریست دابندرێن." 
 
دوێنێ ئەردۆغان لە گوتارێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی گوتی: "بکوژە جوداخوازەکان یان خۆیان ماڵئاوایی لە چەکەکانیان دەکەن یان بە چەکەکانیانەوە لە سووریادا دەیاننێژین. ئێمە ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لەنێودەبەین، کە دەیەوێت دیوارێک لە خوێن لە نێوان ئێمە و برا کوردەکانماندا دروست بکات". 
 
بەڕێوەبەری پەیمانگەی ئیستەنبووڵ بۆ لێکۆڵینەوە ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە ئەوان ئەمڕۆ، سبەی و رۆژانی دواتر بکوژرێن و سزابدرێن. بکوژ دەکوژێت و پێویستە تیرۆریستان بکوژرێن." جەختی لەوەش کردەوە، "هیچ چارەسەرێک نییە تەنیا کوشتنیان نەبێت، دەبێت تفیان لێبکرێت."
 
بێژەری کەناڵەکە قسە بە بەکر ئاتاجان دەبڕێت و پێیدەڵێت، بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە، کە لە رێگەی کەناڵی بی بی سیییەوە بانگەشە بۆ کوشتن بکرێ و سەرکۆنەی قسەکانی دەکات.
 
هێزەکانی سووریای دیموکرات نزیکەی 100 هەزار چەکداری هەیە. زۆرینەیان چەکدارە کوردەکانی یەپەگە و ئەپەژەن، ئەوانەی دیکەش عەرەب و کەمینەکانی دیکەی سووریان. تورکیا هێزەکانی یەپەژە و یەپەگە بە درێژکراوەی پەکەکە لە سووریا دەزانێت.
 
گەورەترین نیگەرانیی ئەمنیی ئەمریکا لە سووریا چەکدارانی داعشن، بەڵام بۆ تورکیا هێزە کوردییەکانی رۆژئاوان، بەتایبەت پەیەدەیە و پێیوایە لە پەکەکەوە نزیکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی و گوتەبێژی ئینیسیاتیڤی یەکێتیی دیموکراتیک

دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی دەکات

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و داواکاریی خوێندن بە زمانی دایک بکات؛ دەشڵێت: "سیاسەتی 'یەک زمانی' یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرسی کورد."