رووداو دیجیتاڵ
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەڵێ، شەڕی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پاشەکشەیەکی مەترسیدارە و "پیلانێکە" بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا.
زاگرۆس هیوا، گوتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، باڵی سیاسیی پەکەکە رایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەگشتی کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر پرۆسەی ئاشتیی تورکیا هەیە.
ئەو بەرپرسەی کەجەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکان دژی کورد لە سووریا بەشێکن لە "پیلانگێڕی" دژی پرۆسەی ئاشتی و گوتی: "ئەم پێشهاتانە نیشانەی پاشەکشەکردنی پرۆسەکەن."
ئەم لێدوانەی کەجەکە لە کاتێکدایە، لە تشرینی یەکەمی 2025ەوە پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا دەستی پێکردووە و دەسەڵات، دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەش جەخت لەسەر سەرخستنی پرۆسەکە دەکەنەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا لە ماوەی یەک ساڵدا پەکەکە هەندێک هەنگاوی ناوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ