رووداو دیجیتاڵ
رێکخستنی ئیستەنبووڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە سێ ناوچەی ئیستەنبووڵ گردبوونەوە دەکات.
بڕیارە کاژێر 16:00ـی ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025، رێکخستنی ئیستەنبووڵی دەم پارتی بە ناونیشانی "بۆ ئازادیی رەنج و کۆمەڵگەی دیموکراسی، بەرەو یەکی ئایار"، گردبوونەوە و دیداری جەماوەری بکات.
چالاکییەکەی دەم پارتی لە پارکی یۆغورتئیچی لە ناوچەی کادیکۆی، پارکی حاجی ئەحمەد لە ناوچەی بەیئۆغڵو و گۆڕەپانی شاهینتەپە لە ناوچەی باشاکشەهیرە.
لەو چالاکییەدا بەرپرسان و پەرلەمانتارانی دەم پارتی گوتار پێشکێش دەکەن و کارنامەی چالاکییەکانیان بۆ رۆژی یەکی ئایار دەخەنەڕوو؛ هەروەها تیشک دەخرێتە سەر پرۆسەی چارەسەری و ئەو هەنگاوانەی لەو بوارەوە دەنرێن.
رێکخستنەکانی دەم پارتی شەوی رابردوو لە ئادانا و رووها گردبوونەوەی جەماوەرییان رێکخست.
دەم پارتی دەڵێت، لە پرۆسەی چارەسەریدا هەر هەنگاوێک بنرێت بۆ هاونیشتمانییان روونی دەکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ