تورکیا: لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانە دەکەین هێرشیانکردە سەر کونسوڵخانەکەمان لە مووسڵ

27-07-2022
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆنسوڵخانەی تورکیای لە شاری مووسڵ کرد و رایگەیاند، ئامادەن لە شەڕی دژی تیرۆر و ئاسایشی سنوورەکان، هاوئاهەنگی لەگەڵ عێراقدا بکەن. 
 
شەوی رابردوو 26-07-2022 ونجو کێچەلی، نوێنەری تورکیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئاماژەی بەوە کرد، چوار هاوەن لە نزیک کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە موسڵ کەوتوونەتە خوارەوە.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی چوارشەممە 27ی تەممووزی 2022 له‌ رێگەی تویتێکەوە سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و رایگەیاند: "بەم هێرشە جارێکی دیکە بینرا کە کێ هێرش دەکاتە سەر خەڵکی سڤیل و ئامانجە مەدەنییەکان".
 
وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت، ئامادەن لە شەڕی دژی "تیرۆر" و پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان، هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنی عێراقیدا بکەن.
 
لە دوای هێرشەکەی سەر گوندی پەرەخ لە 20-07-2022 کە بووە هۆی کوژرانی نۆ گەشتیاری عەرەب و برینداربوونی زیاتر لە 20 گەشتیاری دیکە، هێرش و گوشارەکان بۆ سەر ئامانجە تورکییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر بوون.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تویتەکەیدا دەڵێت: "درەنگ یان زوو، هاوشێوەی تیرۆریستەکانی دیکە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانە دەکرێت کە ئەو هێرشەیان کردووە. ئێمە تەڵەی تیرۆریستان دەشکێنین و لەو چاڵانەدا دەیاننێژین کە بە خەونی ئەوەی ناوچەکە خەڵتانی خوێن بکەن، هەڵیانکەندوون"
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حوسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی

یاریدەدەرێکی ئەردۆغان: تورکیا ناچارە ساڵانە بایی 100 ملیار دۆلار وزە هاوردە بکات

یاریدەدەرێکی سەرۆکی ئاکپارتی دەڵێ، ئەگەر خەرجییەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لە خەزینەی دەوڵەت بووایەن، زۆر جیاوازتر دەبوو. دەشڵێ، وڵاتەکەی ناچارە ساڵانە بایی 100 ملیار دۆلار وزە هاوردە بکات کە ئەمە بارێکی گرانە.