رووداو دیجیتاڵ
لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئیستەنبووڵ، 16 گومانلێکراوی بیانیی بە تۆمەتی ئەندامێتیی لە داعش و ئەلقاعیدە دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبووڵ بڵاویکردەوە، تیمەکانی هۆبەی دژەتیرۆر لە ئاسایشی ئیستەنبووڵ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ی تەممووزی 2023، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک گومانلێکراو ئەنجامدا کە ئاشکراکرابوو لە پەیوەندیدان لەگەڵ رێکخراوەکانی داعش و ئەقاعیدە.
لەو چوارچێوەیەشدا تیمەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانە کە بە "تیرۆریستی بیانی" ناودەبرێن، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر 15 ناونیشان لە هەشت ناوچەی ئیستەنبووڵ کرد و 16 گومانلێکراویان دەستگیرکرد.
لە هەڵمەتەکەدا 15 ناونیشانەکە پشکنران، بەهۆیەوە دەست بەسەر ژمارەیەک بەڵگەنامەی دیجیتاڵی، نەخشە و چەندین ئامێری پەیوەندیکردن و چەکی بێمۆڵەتدا گیرا.
دوای هەڵمەتەکە، "16 گومانلێکراوەکە پشکنینی تەندروستییان بۆ کرا و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە برانە بنکەی ئاسایش."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ