بوومەلەرزەیەک لە پارێزگایەکی تورکیا روویدا

27-08-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای موغڵا-ی گەشتیاری لە باشووری رۆژئاوای تورکیا روویدا. 

سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 06:09 خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی ئابی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی داتچا سەر بە پارێزگای موغڵا روویداوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 57.6 کیلۆمەتر تۆمارکراوە.
 
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ـی شوبات تاوەکو ئێستا، 37 هەزار و 446 پاشلەرزە روویانداوە، کە 12 پاشلەرزە 6 پلە و 71یان 5 پلە بووە.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەسیش بریندار بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە