رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، نیگەرانی ئەنقەرەی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەربڕی و سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات.
ئۆنجو کەچەلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی ئێکس، پەیامێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سلێمانی بڵاوکردەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەو هێرشەی شەوی رابردوو (26ی تشرینی دووەم) کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە عێراق، لە رووی سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی عێراقی دراوسێمانەوە، جێگەی نیگەرانیمانە. سەرکۆنەی ئەم جۆرە کردەوانە دەکەین کە ژێرخانی سڤیل دەکەنە ئامانج.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئۆنجو کەچەلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نوسیوویەتی: "کونسوڵخانەی گشتیمان لە هەولێر، بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی ئەو هاووڵاتییانەمان کە لە کێڵگەکەدا کار دەکەن، رێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ