گوتەبێژی ئاکپارتی دەڵێت دەبێت پەکەکە، هەسەدە و گرووپە نزیکەکانیان چەک دابنێن

28-02-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئەكپارتی سەبارەت بە پەیامی رێبەری پەكەكە گوتی: "پەكەكە، پەیەدە، یەپەگە، هەسەدە بە هەر ناوێك بن، دەبێت رێكخراوی تیرۆر بە هەموو بەشەكانی لە عێراق و سوریا چەكەكانیان دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە."
 
عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئەكپارتی رۆژی هەینی 28ـی شوباتی 2025 لە شاری ئیستەنبووڵی توركیا لەبارەی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەكەكە قسەی کرد.
 
چەلیك رایگەیاند، شتی سەرەكی ئەوەیە كە پەكەكە چەك دابنێت و بە تەواوی هەڵبووەشێنرێتەوە و گوتی: "ئێستا كاتی گەیشتنە بە ئامانجی توركیای بێ تیرۆر."
 
چەلیك ئاماژەی بە پەیامی ئۆجەلان كرد و گوتی: "پەكەكە، پەیەدە، یەپەگە، هەسەدە بە هەر ناوێك بن، دەبێت رێكخراوی تیرۆر بە هەموو بەشەكانی لە عێراق و سوریا چەك دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە."
 
گوتەبێژی ئەكپارتی ئاماژەی بە پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دا و گوتی، لە دوێنێوە بابەتی سەرەکی تاوتوێکراوی ئەوان بریتییە لە دانانی چەكی پەكەكە و هەڵوەشاندنەوەی و ئەوەش "یەكێك لەو قسانەیە كە 12ـی ئابی 2005 لە ئامەد لەلایەن سەرۆككۆمارمانەوە کرا".
 
لەو کاتەدا سەرۆککۆماری تورکیا گوتی: توركیا چەندە ئیستەنبووڵە، چەندە كۆنیایە، هێندەش دیاربەکرە. هەر شوێنێك، هەر رەنگێك، هەر دەنگێكی ئەم وڵاتە تامێكی جیاوازی هەیە. كێشەی كورد كێشەی بەشێكی ئەم میللەتە نییە، كێشەی هەمووانە."
 
چەلیك گوتی، سەرۆككۆماری توركیا پرسی كورد و پرسی باڵاپۆشی بە ویستی خۆی چارەسەركردووە و گوتی: "لەو خاڵەی كە ئێمە ئەمڕۆ پێی گەیشتووین، ئێمە دەڵێین ئێستا كاتی گەیشتنە بە ئامانجی توركیای بێ تیرۆر."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە