رووداو دیجیتاڵ
سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا داخران و کەمێکی دیکە دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێت.
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 28-05-2023 کاژێر 08:00 دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا دەستیپێکرد. رکابەرییەکە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور و کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللـەتە و کاژێر 17:00 سندووقەکانی دەنگدان داخران و پرۆسەی هەڵبژاردن کۆتاییهات.
سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر لە تورکیا و باکووری کوردستان مافی دەنگدانیان هەبووە و بۆ دەنگدانیشیان زیاتر لە 191 هەزار سندووق دانراون.
ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ پاراستنی ئاسایشی سندووقەکان 601 هەزار فەرمانبەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدان.
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان رێژەی 49.5٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو، لەبەرامبەردا کەمال کڵچدارئۆغڵو رێژەی 44.8٪ـی دەنگەکانی بردبووەوە، بەوەش هیچکامیان نەیانتوانی رێژەی یاسایی بەدەستبهێنن کە 50+1%ی دەنگەکانە و هەڵبژاردن کەوتە گەڕی دووەم.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ