دەم پارتی هاوسەرۆکی شارەوانییەکی لەکارلادا

28-06-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی سەر بە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەکارلادانی هاوسەرۆکی یەکێک لە شارەوانییەکانی خۆی راگەیاند، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبوونی بە پرەنسیبەکانی کاری پارتەکە.
 
ئێوارەی رۆژی 27ـی حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی سەر بە دەم پارتی کە لایەنی بەرپرسیارە لە چاودێریکردنی کاری هاوسەرۆکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی سەر بەو پارتە، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ هەڵسەنگاندنی کاری هاوسەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی دەپ لە خارپێتی باکووری کوردستان کرد. 
 
ئەنجوومەنەکە دەڵێت، سکاڵایەکی زۆری هاونیشتمانییان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکەیان بەدەست گەیشتبوو و باس لەوە دەکرا سۆنگول دوزگون، هاوسەرۆکی شارەوانییەکە پابەندی خاڵە سەرەکییەکانی بنەماکانی کارکردن و خزمەتکردنی خەڵک نابێ، هەروەها پێشێلی بنەماکانی یەکسانی و دادپەروەری دەکات کە دەم پارتی لە کارنامەی گشتیدا بۆ شارەوانییەکان دایڕشتووە. 
 
هەربۆیە ئەنجوومەنی حکومەتە شارەوانییەکانی دەم پارتی بە کۆی دەنگ بڕیاری لەکارلادانیان بۆ سۆنگول دوزگون دەرکرد. 
 
ئەنجوومەنی شارەوانیی شارۆچکەی دەپ لە کۆبوونەوەی داهاتوویدا کە بڕیارە لە 1ـی تەممووزی ئەم ساڵ بکرێت، بە کۆی دەنگ هاوسەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێ. 
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2024دا دەم پارتی دوو ملیۆن و 625 هەزار و 588 دەنگی بەدەستهێنا و 5.61%ی کۆی دەنگەکانی بەدەستهێنا. ئەو پارتە 75 شارەوانی بردەوە؛ 3 گەورەشارەوانی، 7 شارەوانیی پارێزگا و 65 شارەوانیی شارۆچکەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە