تانکەرێک لەکاتی چوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێک لە بورسای تورکیا وەرگەڕا و 3 کەس گیانیان لەدەستدا

28-07-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تانکەرێک کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی بورسای تورکیا ئاوی دەگواستەوە، وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ سەرنشین گیانیان لەدەستدا.
 
رووداوەکە شەوی رابردوو بووە، تانکەرەکە بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی هەردوو شارۆچکەی کەستەل و گورسی بەڕێکەوت، دواتر لە نزیک گەڕەکی دوداکڵی سەر بە شارۆچکەی کەستەل وەرگەڕا.
 
دوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی، تەندروستی و گەڕان و رزگارکردن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. بەگوێرەی زانیاریی تیمەکان شۆفێری تانکەرەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، دوو سەرنشینەکەی دیکەش کە بریندار بوون، گەیێندرانە نەخۆشخانە.
 
دوای ماوەیەک وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە، دوو سەرنشینەکەش گیانیان لەدەستدا.
 
ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، کارمەندێکی بەرگریی شارستانی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکاندا گیانی لەدەستدا.
 
دارستانی شارۆچکەکانی گورسو و کەستەل ماوەی شەش رۆژە دەسووتێن، رۆژی شەممە، 26ی تەممووز ئاگرەکە زیاتر تەشەنەی سەند و بەهۆیەوە چەندین گوند چۆڵکراون و خەڵکەکەی گوێزراونەتەوە بۆ ناوچەی سەلامەت.
 
هەروەها ئاگر لە بەشێکی دارستانەکانی پارێزگەی ئوشاک، کارابوک و سنووری شارۆچکەی ئۆنئیکیشوباتی مەرەشی باکووری کوردستانیش ئاگر کەوتووەوە و هەوڵی تیمەکان بۆ کوژاندنەوەیان بەردەوامە.
 
بە گوتەی یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا بە گوتەی وەزیری دادی تورکیا، لە دوایین لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بە ئاگری دارستانەکان، 98 کەس دەستگیرکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە لای راستەوە: تونجەر باکرهان، ئۆزگور ئۆزەل، ئەحمەد داودئۆغڵو، ئەردۆغان.

'کێ جەللادی کوردە؟' ئاکپارتی لاپەڕەی کۆن و جەهەپە لاپەڕەی نوێ هەڵدەداتەوە

"کێ جەللادی کوردە؟" ئەو دەستەواژەیە رۆژەڤی تورکیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، دەسەڵات، ئۆپۆزیسیۆن بە "جەللادەکە" دەزانێت و ئۆپۆزیسیۆنیش، دەسەڵات بە کوشتنی کوردان تۆمەتبار دەکات.