هاکان فیدان: ئەنقەرە و واشنتن لەبارەی یەکپارچەیی خاکی سووریا هاوڕان

28-09-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکادا دۆخی سووریا تاوتوێ کراوە، هەردوو وڵات لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا "هاوڕا بوون."
 
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکە، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد.
 
بەگوێرەی ئاژانسی ئێن تی ڤی تورکی، فیدان رایگەیاندووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دیپلۆماسییەکی چڕوپڕیان بەڕێوەبردووە، "کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو."
 
فیدان ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەموو کۆبوونەوەکاندا بە بەهێزترین شێوە بەرگرییان لە "دۆزی فەلەستین" کردووە، "بیروبۆچوونەکانمان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گۆڕییەوە."
 
سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فیدان گوتی، "بانگهێشتی سەرۆک ترەمپمان کرد بۆ تورکیا. ترەمپ و سەرۆککۆمارمان پرسە جیهانییەکانیان تاوتوێ کرد. بێگومان باسی فەلەستینیش کرا. پرسەکانی سووریا تاوتوێ کران. هەردوو وڵات لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا هاوڕان. جەخت لەسەر زیادکردنی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات لە چوارچێوەی ناتۆدا کرایەوە."
 
فیدان باسی لەوەش کرد، رێککەوتن کراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتانەی رێگرن لەبەردەم پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا، وەکو سزاکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی دووژمنانی ئەمریکا لە رێگەی سزای ناسراو بە کاتسا (CAATSA).
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو