کورتوڵمووش: ئەنادۆڵ خاکی کورد، عەرەب و تورکە

28-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی سەرقاڵی چارەسەرکردنی "پرسێکی گرنگە" و باس لەوە دەکات، دەچنە سەردەمێکەوە چیدیکە باسی شەڕ نەکرێت. دەشڵێت، "ئەنادۆڵ خاکی کورد، عەرەب و تورکە."
 
نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کە هاوکات سەرۆکی ئەو کۆمیسیۆنەیە تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە وڵاتەکەی پێکهێندراوە. لەکاتی قسەکردنی بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئەدەنە، باسی لە هەوڵەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی کورد، کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان سوپای وڵاتەکەی و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە کرد و رایگەیاند، "کاتی ئەوە هاتووە خۆمان لە بەڵای تیرۆر رزگار بکەین؛ دەچینە سەردەمێکەوە کە چیدیکە باسی تیرۆر نەکرێت."
 
لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی ئێستا سەرقاڵی چارەسەرکردنی پرسێکی گرنگە، "پرۆسەکە سەردەخەین و برایەتی دەستپێدەکەین."
 
کورتوڵمووش هەروەها گوتی، "ئەنادۆڵ خاکی کورد، عەرەب، تورک و هەموو خەڵکی تورکیایە." هەروەها رایگەیاند، ئەوان "سازش لەسەر یەکڕیزی و یەکپارچەیی" تورکیا ناکەن، "هیچ هەنگاوێک نانێین کە یەکڕیزیی وڵات بخاتە مەترسییەوە."
 
کورتوڵمووش گوتی، ئەو کۆمسیۆنەی کە لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ پاڵپشتیکردن و جێبەجێکردنی پڕۆسەی چارەسەری پێکهێندراوە، "نوێنەرایەتیی 95%ی هاووڵاتییان دەکات."
 
پرۆسەی چارەسەری ئەم جارە بە بانگەوازێکی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستیپێکرد، کاتێک لە تشرینی یەکەمی 2024 داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد، داوا لە پەکەکە بکات چەک دابنێت.
 
لەو کاتەوەش کۆمەڵێک هەنگاوی کاریگەر نراون و بەرپرسانی دەسەڵات، دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەش دەڵێن، هەموو کارێکی پێویست دەکەن بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. وێنە: AA

کورتوڵموش: تورکیای بێ تیرۆر پڕۆژەی دەوڵەتە

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، "تورکیای بێ تیرۆر" تەنیا لە چوارچێوەی ئەرکی ئەو کۆمیسیۆنەدا نییە کە لە پەرلەمان پێکهێنراوە، بەڵکو "پڕۆژەیەکی دەوڵەتە". دەشڵێت، داڕشتنی دەستوورێکی نوێ یەکێکە لە ئەرکەکانی ئەم خولەی پەرلەمان.