رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەی حەماس کۆبووەوە.
میدیای فەرمیی تورکیا بە پشتبەستن بە زانیاریی سەرچاوە باڵاکانی تورکیا بڵاویکردەوە، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت لەگەڵ محەممەد ئیسماعیل دەرویش، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی حەماس و شاندی یاوەری کۆبووەتەوە.
هەرچەندە ئاماژە بە کات و شوێنی کۆبوونەوەکە نەکراوە، بەڵام وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دۆخی مرۆیی لە غەززە بە وردی باسی لێوە کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەوڵەکانی تورکیا لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی مرۆیی، وێرانکاری لە غەززە و دابینکردنی خێرای هاوکارییە مرۆییەکان کرا.
هەردوولا هەنگاوەکانیان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە غەززە بە شێوەیەکی فراوان تاوتوێ کرد.
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، تورکیا هەمیشە پشتیوانی گەلی فەلەستینە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ