سەرۆکی جەهەپە لەبارەی لیژنەی پرۆسەی چارەسەری: بیانووی تیرۆر ناهێڵێت

30-07-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی تورکیا (جەهەپە) دەڵێت، پرسی کورد پێویستە لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت. لەبارەی لیژنەی پرۆسەی چارەسەریش ئاماژە بەوە دەکات، "بیانووی تیرۆر ناهێڵێت، بەم شێوەیە تۆمەتی تیرۆر بۆ هیچ کەسێک هەڵنابەستن و نایخەنە زیندان."
 
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە لە هەڤپەیڤینێکدا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، "ساڵانێکە دەڵێین، ئەگەر بڕیارە پرسی کورد چارەسەر بکرێت، با لە پەرلەمان و لە چوارچێوەی دیموکراسیدا چارەسەر بکرێت."
 
سەرۆکی جەهەپە باس لەوە دەکات، لیژنەی پرۆسەی چارەسەر رۆڵێکی "گرنگی" لە کۆتاییهێنان بە شەڕی چەند دەیەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە و سوپای وڵاتەکەی دەبێت. گوتیشی، "بیانووی تیرۆر ناهێڵێت، بەم شێوەیە تۆمەتی تیرۆر بۆ هیچ کەسێک هەڵنابەستن و نایخەنە زیندان."
 
ئەو قسەیەی ئۆزەل لە کاتێکدایە، لەدوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2024ی تورکیا، ژمارەیەک سەرۆکشارەوانیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی بە تۆمەتی "بوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ ئەو پارتە" خراونەتە زیندانەوە و قەییوم لە شوێنیان دانراوە.
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا، لیژنەکە لە 51 ئەندام پێکدێ و داوا لە ئاکپارتی کراوە 21 ئەندام، جەهەپە 10 ئەندام، هەریەکە لە دەم پارتی و مەهەپە 4 ئەندام، هەریەکە لە ئیی پارتی و رێبازی نوێ 3 ئەندام بۆ ئەو مەبەستە دەستنیشان بکەن؛ هەریەکە لە هوداپار، یەنیدەن رەفاهـ، پارتی کرێکاران، پارتی رەنجدەران، پارتی دیموکرات و پارتی سۆسیال دیموکراتیش ئەندامێکیان بۆ دانراوە.
 
بۆ ئەم مەبەستەش نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رۆژی هەینی 25ی تەممووزی 2025، بە نووسراوێکی فەرمی داوای لەو پارتە سیاسییانە کرد کە لە پەرلەمان فراکسیۆنیان هەیە، تاوەکو کاژێر 17:00ی رۆژی 31ی تەممووز ناوی ئەندامەکانیان بۆ کۆمیسیۆنەکە پێشکێش بکەن.
 
تاوەکو ئێستا هەریەکە لە دەم پارتی و مەهەپە ناوی چوار ئەندامەکەی خۆیان بۆ لیژنەکە دیاری کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

ئیلهام ئەحمەد لە پەیامێکدا بۆ تورکیا: ئارامیی سووریا ئارامیی ئێوەیە

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێ، قۆناخی ئێستا قۆناخی بنیاتنانەوەی سووریایەکی دیموکراسییە و ئامادەیی خۆیانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکیا دەربڕی