دەم پارتی گردبوونەوەی جەماوەریی بەرفراوان دەکات؛ ئامانجەکە پاڵپشتییە لە سەرخستنی ئاشتی

30-08-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) زنجیرەیەک چالاکی و گردبوونەوەی جەماوەری لە دوو رۆژی داهاتوودا لە 20 شاری باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجام دەدات.
 
29ی ئابی 2025 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی دەم پارتی کۆبووەوە. گردبوونەوەی جەماوەری یەکێک بوو لە مژارەکانی ئەنجوومەنەکە کە دەم پارتی تێیدا زۆر چالاکە.
 
چالاکییەکان و گردبوونەوە جەماوەرییەکانی دەم پارتی لەگەڵ ئەندام و لایەنگران بە درووشمی (بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی، دەنگ بۆ ئاشتی هەڵبڕن) بەڕێوەدەچن.
 
بەگوێرەی بەرنامە پەسندکراوەکەی چالاکییەکان، بڕیارە رۆژی یەکشەممە 31ی ئاب لە رووها-ی باکووری کوردستان و ئیستەنبووڵ-ی تورکیا گردبوونەوەی جەماوەری و لە ئانتاڵیاش پانێڵیک رێکبخرێت.
 
لە رۆژی دووەمی چالاکییەکاندا کە رۆژی 1ی ئەیلوولە، لە پارێزگاکانی وان، ئامەد، ئێلیهـ، سەمسوور، ئیدر، ئاگری، ئەرزەڕۆم، دیلۆک، خارپێت، مێردین، چەولیگ، دێرسم، سێرت، جۆلەمێرگ و شرنەخی باکووری کوردستان و ئادانا و مێرسینی تورکیاش گردبوونەوەی جەماوەری، رێپێوان و کۆنگرەی رۆژنامەڤانی ئەنجام بدرێت.
 
لە چالاکییەکاندا دوایین پێشهاتەکان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و هەنگاوەکانی داهاتوویان روون دەکەنەوە.
 
پرۆسەی نوێی چارەسەری لە 1ی تشرینی یەکەمی پار بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستیپێکرد، دواتر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستێ و چەک دابنێت. پەکەکەش لە ئایاری ئەم ساڵدا بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا. رۆژی 11ی تەممووزی ئەم ساڵ 30 گەریلای پەکەکە بە شێوەیەکی سیمبوولی چەکەکانیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو