ئەردۆغان: کۆبوونەوەم لەگەڵ ترەمپ زۆر زۆر سەرکەوتوو بوو

30-09-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا "زۆر زۆر سەرکەوتوو" بووە و گوتی، "پێموایە لە داهاتوودا هەموومان پێکەوە ئەنجامە ئەرێنییەکانی کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ بەڕێز ترەمپ دەبینین."
 
دوای پشوویەکی سێ هەفتەیی، رۆژی دووشەممە کابینەی حکومەتی سەرۆکایەتیی تورکیا لە کۆشکی بێشتەپە لە ئەنقەرە کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکە کە نزیکەی سێ کاژێر و نیوی خایاند و بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان بەڕێوەچوو، سەرۆککۆماری تورکیا دەربارەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پڕۆژە نوێیەکان قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد.
 
ئەردۆغان رایگەیاند، رۆژی 25ی ئەیلوول لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ و شاندەکەیدا کۆبوونەوەیەکی "گشتگیر، بەرهەمدار و گرنگیان" کردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بابەتەکانی بازرگانیی دووقۆڵی، وەبەرهێنان، وزە و پیشەسازیی بەرگری کردووە و هەنگاوەکانی گەیشتن بە ئامانجی 100 ملیار دۆلاری قەبارەی بازرگانی تاوتوێکراون، کە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا دانرابوو.
 
ئەردۆغان، رەخنەی تووندی لە ئۆپۆزیسیۆن گرت و گوتی، "تاکە هۆکاری هەوڵی شێتانەی ئۆپۆزیسیۆن بۆ ناشیرینکردنی سەردانەکەمان بۆ ئەمریکا ئەوەیە کە سەردانەکە زۆر زۆر سەرکەوتوو بووە."
 
سەرۆککۆماری تورکیا، وەڵامی رەخنەی پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆنی لەبارەی رێککەوتنی کڕینی فڕۆکەی بۆینگ دایەوە و گوتی، "کڕینی فڕۆکە وەک کڕینی شیر لە مارکێت نییە. پێویستە پێداویستییەکانت دیاری بکەیت، پلانی بۆ دابنێیت، دواتر گفتوگۆ و دانوستاندن بکەیت و لە کۆتاییدا دوای گفتوگۆیەکی درێژخایەن بگەیتە رێککەوتن."
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاشکرایکرد کە لە 81 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستاندا  500 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێن. راشیگەیاند، لە پڕۆژەکەدا پێشینە دەدرێتە گەنجان، خێزانە سێ منداڵییەکان و بنەماڵەی شەهید و بریندارانی سەنگەر. بۆ یەکەمجار لە رێگەی ئیدارەی گەشەپێدانی خانووبەرەی تورکیا (TOKİ) سیستمی یەکەی نیشتەجێبوون بە کرێ پەیڕەو دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو