جەهەپە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێرێت

30-11-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سێیەم و دوایین رۆژی 39یەمین کۆنگرەی ئاسایی جەهەپەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای دیسپلین هەڵدەبژێردرێن.
 
بڕیارە کاژێر 10:00ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025، سێیەمین رۆژی 39یەمین کۆنگرەی ئاسایی جەهەپە دەستپێبکات. بەپێی پەیڕەوی نێوخۆی ئەو حیزبە، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای دیسپلین بە دەنگی کۆنگرە هەڵدەبژێردرێن. 
 
دوێنێ ئۆزگور ئۆزەل بۆ چوارەم جار بە سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) هەڵبژێردرایەوە.
 
هەڵبژاردنی سەرۆکی پارتەکە کاژێر 3:30ـــی دوای نیوەڕۆ دەستیپێکرد. ئۆزگور ئۆزەل هەموو دەنگی ئەندامانی کۆنگرەکەی بەدەستهێنا کە 1333 کەس بوون.
 
مستەفا ئەلیتاش، بریکاری سەرۆکی ئاکپارتی و موراد ئاڵپئەرسلان، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە کۆنگرەکەدا بەشداربوون. لە دەم پارتیش هەریەکە لە سەڤیلای چەلەنکی پەرلەمانتاری بازنەی ئامەد، هەڤاڵ بۆزداغی پەرلەمانتاری بازنەی ئاگری، زەینۆ بایرامئۆغڵوی ئەندامی سەرکردایەتی و فاتن کاناتی سەرۆکی رێکخستنەکانی دەم پارتی لە ئەنقەرە بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کرد.
 
جەهەپە ئێستا 139 کورسی لەکۆی 600 کورسییەکەی پەرلەمانی تورکیا هەیە.
 
لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کە 14ی ئایاری 2023 بەرێوەچوو، پارتەکە 25.3٪ی دەنگەکانی بردەوە.
 
جەهەپە رۆژی 09-09-1923 لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەر و یەکەمین سەرۆککۆماری تورکیا دامەزراوە.
 
ساڵی 1923 تاوەکو 1950جەهەپە 17 جار حکومەتی پێکهێناوە؛ دواتر بەهۆی کێشەی نێوخۆییەوە ژمارەیەک سەرکردەی لێ جیابووەوە و پێنج پارتی سیاسی دامەزران.
 
لە کودەتاکەی 1981 جەهەپە بۆ چوار ساڵ داخرا و دواتر بە بڕیاری دادگەی دەستووریی تورکیا کرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەنگیز چاندار، پەرلەمانتارێکی دەم پارتی

جەنگیز چاندار بۆ ئەردۆغان: سنوورێک بۆ هاکان فیدان دابنێ

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی داوا لە سەرۆککۆماری تورکیا دەکات سنوورێک بۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دابنێ و رایگەیاند، "ئەو زمانەی وەزیری دەرەوە بەکاریدەهێنێت، لە تورکیا و سووریا و هەموو شوێنێک دڵی ملیۆنان کورد دەشکێنێت."