هاووڵاتییەکی سووریایی بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە لە ئیستەنبووڵ گیانی لەدەستدا

31-01-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاووڵاتییەکی سووریایی بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە لە ئیستەنبووڵ گیانی لەدەستدا. لە 15 رۆژی رابردوودا 38 کەسی دیکە بە هەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە. 
 
ئەمڕۆ هەینی 31ـی کانوونی دووەمی 2025، هاووڵاتییەکی سووریایی بەناوی نیزال ماحی، تەمەن 46 ساڵ، لە نەخۆشخانەیەکی حکومی لە شارۆچکەی فاتیح لە ئیستەنبووڵ بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە گیانی لەدەستدا. 
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئیستەنبووڵ، ئەو هاووڵاتییە شەوی 28ـی مانگ گەیێندراوەتە نەخۆشخانەکە و بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە تەندروستی تێکچووبوو. 
 
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە 15 رۆژی رابردوودا 92 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە براونەتە نەخۆشخانە و 38 کەس گیانیان لەدەستداوە.
     
بەگوێرەی ئامارێکی پارێزگەی ئیستەنبووڵ، پار لەو پارێزگایە 48 کەس بە هۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی سێ گەریلاکە

دوای شەش ساڵ هەپەگە گیانلەدەستدانی سێ گەریلای راگەیاند

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامه‌ی سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا ده‌كات كه‌ شەش ساڵ لەمەوبەر لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.